ئوسترالیا دەیەوێت بە 'خانووی ئامادەکراو' رووبەڕووی گرانی ببێتەوە

24-04-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئوسترالیا شۆڕشێکی گەورەی دژی گرانی بەرپا کردووە. بیرۆکەکە سادەیە، لەوەتەی خانووی ئامادەکراو روویان لە زیادبوونە، خەڵکی کەمدەرامەتی ئوسترالیا و بەتایبەتیش ویلایەتی تازمانیا لەژێر سێبەریان حەساونەتەوە.
 
ستیڤ سیمیۆنی، خاوەنی کۆمپانیای TCB Portables دەڵێت، "پێموایە هۆکارەکەی هەرزانییەکەیەتی. پێموایە دەبێت بەسەر یارییەکەدا زاڵ بین. دەبێت هاوکاریی تازمانییەکان بکەین، بنمیچ بخەینە سەر سەری خەڵک و ئەمەش رێگە راستەکەیە."
 
ئوسترالیی زیاتر، بەتایبەتی ئەوانەی کرێی خانوویان پێنادرێت، لە رێگەی پرۆژەیەکی حکومەت لە خانووە ئامادەکراوەکان سوودمەند دەبن.
 
لە تازمانیا ژمارەیەک کۆمپانیا کارەکەیان لەئەستۆ گرتووە، سەرەتا لە کارگەی خۆیان پارچەکان دروستدەکەن، لە شوێنی مەبەستیش لێکیان دەبەستنەوە.
 
خانووەکان بە کرێیەکی نموونەیی دەدرێتە ئەو هاووڵاتیانەی دڵنیایی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
 
جەیسن زاوۆو، خاوەنی کۆمپانیای Tiny Homes Tasmania دەڵێت، "لەم کاتەدا خانووی کرێ بارگرانیی گەورەیە، رێژەی سوودی بانکی لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە خەڵکیش بەدوای چارەسەرێکن بۆئەوەی هەوڵەکانیان تەنیا بۆ کرێی ئەو خانووە نەبێت کە تێیدا دەژین."
 
سوودەکانی خانووی ئامادەکراو زۆرن، دیارترینیان ئەوەیە کە کرێی کەمە، بەو پێیەی لەسەر ستانداردێکی ئابووری دروستکراوە؛ خەرجیی کەمە، کرێچی دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی شوێنی خانووەکەی هەڵبژێرێت. هەروەها کرێچی دەتوانێت بە ئاسانی خانووەکەی بگوازێتەوە شوێنی کارە نوێیەکەی. کەموکوڕییەکانی بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن.
 
لە ویلایەتی تازمانیای ئوسترالیا کە ژمارەی دانیشتووانی 545 هەزار کەسە، 4500 کەس ناوی خۆیان نووسیوە بۆئەوەی خانووی ئامادەکراویان بۆ دروستبکرێت.
 
حاکمی ویلایەتەکە لە پلانیدایە تاوەکو 2032 لانیکەم 10 هەزار خانووی ئامادەکراو دروستبکات. بەرپرسان، خانووی ئامادەکراو بە کردنەوەی گرێکوێرەی گرانی و کەمیی خانووبەرەی کۆمەڵایەتی دەزانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.