گالەری

24-04-2018
15 Photos
رووداو @Rudawkurdish
رووداو - هەولێر

لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی بە 25 کەسدا کێشا، لەئەنجامدا 10 کەسیان کوژران.

پۆلیسی کەنەدا گومانلێکراوێکی لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکردووە. ئالیک میناسیان، تەمەن 25 ساڵ لە شوێنی رووداوەکە بوو و بەنیازبوو بە دەمانچەکەی دەستی لەگەڵ پۆلیس رووبەڕوو ببێتەوە، بەڵام بەگوتەی پۆلیسی تۆرۆنتۆ دواتر چەکەکەی داناوە و خۆی بەدەستەوەداوە.

جگە لە کوژرانی 10 کەس بەهۆی رووداوی شێلانەکە کە دووانیان خەڵکی کۆریای باشوور بوون، 15 کەسی دیکەش بریندار بوون.