ژنێکی هاوڕەگەزخواز بووە هاوسەرۆکی پارتی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا

رووداو - هەولێر

لە کۆنگرەی پارتی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا، ژنێکی هاوڕەگەخواز بووە هاوسەرۆکی ئەو حیزبە.

لە دوایین رۆژی کۆنگرەی پارتی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا، ناسراو بە (ئەی ئێف دی)، دوو کەس بۆ هاوسەرۆکی ئەو حیزبە هەڵبژێردان؛ یەکێکیان ئەلیس وێیدێل-ی تەمەن 38 ساڵانە، کە بە ئاشکرا رایگەیاندووە هاوڕەگەزخوازە.

پارتی ئەڵتەرناتیڤ پارتێکی راستڕەوە و دژی بوونی کۆچبەرانە لە ئەڵمانیا. بەهۆی سیاسەت و لێدوانە تووندەکانی سەرکردەکانی ئەو حیزبەش لە دژی کۆچبەران، لە ماوەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەی لە شاری بۆن، بەردەوام خۆپیشاندان لەبەردەم شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە ئەنجامدەدرا، تەنەنات بەشێک لە خۆپیشاندەران داوایان دەکرد شارەکە چۆڵبکەن.

پارتی ئەڵتەرناتیڤ چوار ساڵ لەمەوبەر دامەزرا. 11 نوێنەری هەیە لەکۆی 16 پەرلەمانی هەرێمە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە. ئەو پارتە ماوەی ساڵێکە رێژەی لایەنگرانی بەرزبووەتەوە و هەوڵدەدات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بۆ پەرلەمانی فیدراڵی ئەو وڵاتە، کە لە مانگی ئەیلوول بەڕێوەدەچێت، ژمارەیەک کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.

داڕشتنەوە: حەکیم داود