حکومەتی ئیسپانیا ژمارەی ئیسپانییەکانی نێو داعشی ئاشکراکرد

24-04-2015
کارزان رەسوڵ
نیشانەکردن ئیسپانیا داعش
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

لە چوار مانگی رابردوودا، دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا 44 کەسیان بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە گرووپە تووندئاژۆکان دەستگیرکردووە، وەزیری ناوخۆی ئیسپانیاش رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 115 کەسی ئیسپانی چوونەتە نێو چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا.


خۆرخی فێرناندێز، وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا، رۆژی هەینی 24 ی نیسانی 2015، رایگەیاند "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 115 کەسی بە رەگەز ئیسپانی چوونەتە نێو رێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا".

فێرناندێز، سەبارەت بەو کەسانەی چوونەتە نێو داعش و دەستگیرکراون، گوتی "لەو 115 کەسە 14 کەسیان رەوانەی ئیسپانیا کراونەتەوە، 9 کەسیان لە زیندانەکانی ئیسپانیادان و 5 ی دیکەشیان ئازادکراون". ئاشکراشیکرد، لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا، دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا 44 کەسیان بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە چەکدارانی داعش دەستگیرکردووە. جەختیشیکردەوە، کە ئیسپانیا دەیەوێت لە نەهێشتنی تیرۆردا پێشەنگ بێت.

پیشووتریش، دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا، رایانگەیاندبوو، لەسەرەتای ساڵی 2014ەوە 556 کەسیان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکردووە، سەرەڕای پوچەڵکردنەوەی 122 کردەی تیرۆریستی لەو وڵاتەدا.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە