هێرشەکەی مۆسکۆ گومانی لە توانای هێزە ئەمنییەکانی رووسیا دروستکردووە

24-03-2024
نیاز مستەفا
کاردانەوەکان دوای هێرشەکەی رووسیا
کاردانەوەکان دوای هێرشەکەی رووسیا
نیشانەکردن رووسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێرشەکەی نێو هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆ بووە هۆی کوژرانی 133 کەس، ئەمەش بە خوێناویترین هێرش دادەنرێت لەنێو رووسیادا لەماوەی دوو دەیەی رابردوو.
 
هاووڵاتییانی رووسیا لە رێگەی خوێنبەخشین پاڵپشتیی خۆیان بۆ قوربانییانی هێرشەکە دەردەبڕن. دانیشتووانی مۆسکۆ روویان لە نەخۆشخانەکان کردووە و بە پەرۆشەوە چاوەڕێن لە نۆرەی خوێنبەخشینن.
 
ئەلیکساندرا هاووڵاتییەکی رووسییە و دەڵێ "گرنگە هاوکاریی ئەو کەسانە بکەین کە بریندار بوون. پێموایە ئەمە ئێستا ئەرکی هاووڵاتییانە؛ خوێنبەخشین شتێکە کە پێویستە هەموومان بیکەین و کارێکی ئەوەندە قورس نییە."
 
هێرشەکە شەوی هەینیی 22-3-2024 لە مۆسکۆ کرایە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان. تاوەکو ئێستا بەرپرسانی مۆسکۆ، کوژرانی 133 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100ـی دیکەیان پشتڕاست کردووەتەوە. رووداوەکە گومانی لای رووسەکان بەرامبەر هێزە ئەمنییەکان دروستکردووە.
 
ئەلێکسی، هاووڵاتیی رووسی لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێ "ئەمە مەترسیدارە، چونکە ئەم رووداوە مانای وایە کە دەزگا هەواڵگیرییەکان کاری خۆیان بە باشی ناکەن."
 
هەرچەندە بەرپرسە رووسییەکان گومانیان لە ئۆکراینا کرد هێرشەکەی کردبێت، بەڵام داعشی خۆراسان بەرپرسیاریێتی خۆی راگەیاند.
 
بەگوێرەی بەرپرسانی رووسیا، لە هەرێمی بریانسک کە کەوتووەتە رۆژئاوای رووسیا و هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکراینا، هەر چوار هێرشکارەکە ویستیان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری رینۆ خۆیان دەرباز بکەن، بەڵام پێش ئەوەی سنوور ببڕن، دەستگیرکران.
 
هێرشکارەکان دەستگیرکراون، بەڵام پێناچێت گومانەکانی سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندی ئۆکراینا بە هێرشەکەوە رەویبێتەوە.
 
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا گوتی "هەر چوار تاوانبارە راستەوخۆکەی هێرشە تیرۆریستییەکە، هەموو ئەوانەی تەقەیان کرد و خەڵکیان کوشت، دۆزراونەتەوە و دەستگیرکراون. هەوڵی خۆشاردنەوە و رۆیشتنیان بەرەو سنوورەکانی ئۆکراینا دەدا کە بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، رێڕەوێکیان لە دیوی ئۆکرایناوە بۆ بڕینی سنوورەکانمان بۆ ئامادە کرابوو."
 
هێرشەکە جگە لە کاردانەوەی نێوخۆیی رووسیا، کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی بەدوای خۆیدا هێنا، کە لەنێویاندا ئەمریکا و ژمارەیەک بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکەیان سەرکۆنە کرد.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.