لووتکەی ناتۆ؛ بڕیار لەبارەی ناردنی یارمەتیی زیاتر بۆ ئۆکراینا دەدرێت

24-03-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
مەشق و راهێنانی هێزەکانی ناتۆ لە نەرویج. وێنە:  Jonathan NACKSTRAND / AFP
مەشق و راهێنانی هێزەکانی ناتۆ لە نەرویج. وێنە: Jonathan NACKSTRAND / AFP
نیشانەکردن لووتکەی ناتۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ مانگێک بەسەر دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا تێپەڕدەبێت. سەرکردەکانی وڵاتانی ناتۆ لە برۆکسل لە بارەی شەڕەکەوە کۆدەبنەوە.
 
سکرتێری گشتیی هاوپەیمانییە سەربازییەکە دەڵێت، لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ناردنی یارمەتیی زیاتر بۆ ئۆکراینا دەدەن و هێزی هاوپەیمانییەکەش لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا زیاد دەکەن. 
 
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، "پێشبینیی دەکەم هاوپەیمانەکان لەسەر دابینکردنی یارمەتیی زیاتر رێکبکەوین، لەنێویشیاندا لە بواری ئاسایشی ئینتەرنێت و کەلوپەلی پێویست بۆ پاراستنی ئۆکراینا لە هەڕەشەی کیمیایی، بایۆلۆژی و تیشکدانەوەی ئەتۆمی."
 
ئۆکراینا بە درێژایی شەڕەکە داوای لە وڵاتانی ناتۆ کردووە ناوچەی نەفڕین لە وڵاتەکەی دروستبکەن، بەڵام ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکات، ناتۆ نایەوێت بەو هەنگاوە راستەوخۆ لەگەڵ رووسیا بکەوێتە جەنگەوە. 
 
راوێژکاری ئەڵمانیا دەشڵێت، "ناتۆ نابێتە بەشێک لە شەڕەکە. ئێمە لەسەر ئەمە لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپی و ئەمریکییەکانمان رێککەوتووین."
 
دوای مانگێک لە بۆردوومان، تۆپباران و شەڕی وشکانی، رووسیا بەشێک لە ناوچەکانی ئۆکراینای کۆنترۆڵکردووە و پێکدادان و رووبەڕووبوونەوە لە ناوچەکانی دیکە بەردەوامە. وێڕای داواکاریی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە و سەپاندنی سزای قورس بۆ سەر مۆسکۆدا، رووسیا شەڕەکەی رانەگرتووە. 
 
وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش، ئەمریکا بە هۆکاری سەرنەگرتنی گفتوگۆکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بۆ وەستاندنی شەڕ تۆمەتباردەکات. 
 
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "گفتوگۆکان دەستیانپێکردووە، بەڵام سەختن. هەرچەندە لایەنی ئۆکراینی  لەوە تێدەگات کە پێویستە لەسەر هەندێ شت رێکبکەوین، بەردەوام هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێت و پێشنیازەکانی خۆیشی رەتدەکاتەوە. زەحمەتە بڵێین هاوکارە ئەمریکییەکانمان دەستیان لەم بابەتەدا نییە."
 
هاوکات بڕیارە سەرۆکی ئۆکراینا لە رێگەی ئۆنڵاینەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ناتۆدا بکات و داوا لە ئەندامانی هاوپەیمانییەکە بکات سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگی بۆ وڵاتەکەی دابین بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.