رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی روویسا دیکتاتۆرە، هەروەها دەشڵێت، لە بەرامبەر داگیرکردنی ئۆکراینادا رووبەڕووی سزای "گەورەی" رۆژئاوا دەبێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە 24-2-2022 بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا و لەدوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، " ئێمە ناتوانین و رووی خۆشمان لەمە وەرناگێڕین".
جۆنسن ئۆکراینای لە پاڵشتیی بەریتانیا دڵنیاکردەوە و گوتی، "کە خراپترین ترسمان ئێستا بوونەتە راستی و هەموو هۆشدارییەکانیشمان بەشێوەیەکی تراژیدی وردبوونی خۆیانیان سەلماندووە."
لە کاتی بەڕێوەچوونی لووتکەی وڵاتانی گرووپی 7، بۆریس جۆنسن رایگەیاند کە وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر پاکێجێکی سزای ئابووریی "گەورە" بۆ لێدان لە ئابووری رووسیا رێکدەکەون. گوتیشی، "دەبێت هەمووان بە یەک دەست چیدی پشت بە نەت و گازی رووسیا نەبەستن، کە وایکردووە بۆ ماوەیەکی درێژ هەژموونی رووسیا لەسەر سیاسەتی رۆژئاوا بەهێز بکات."
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا بۆریس جۆنسن بە زمانێکی هەڕەشە ئامێزەوە گوتی، دەبێت لە هەموو لایەکی دیپلۆماسی، سیاسی، ئابووریی و سەربازی "ئەم سەرکێشییە قێزەون و هۆڤانەی ڤلادیمیر پووتین بە شکست کۆتایی بێت."
لە کۆتایی گوتارەکەیدا، بۆریس جۆنسن ئاماژەی بەوەش کردووە، "بە هەموو بۆمب و تانک و مووشەکەکانی، باوەڕم وا نییە دیکتاتۆری رووسی بتوانێت هەستی نیشتیمانیی ئۆکراینییەکان و ئەو باوەڕەی کە بۆ ئازادیی وڵاتەکەیان هەیانە دابمرکێنێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ