فەرەنسا و بەریتانیا: بەپەلە لووتکەی ناتۆ بکرێت

24-02-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی فەرەنسا رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن داوا دەکات هەرچی زووە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ رێکبخرێت لەسەر پرسی ئۆکراینا. هاوکات هەریەکە لە بەریتانیا و پۆڵەنداش داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ناتۆیان کردووە.

رۆژی پێنجشەممە 24-02-2022 ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر ئۆکراینا ئەنجامبدەن، ئەوەش ناڕەزایی زۆری لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە.

سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا رایگەیاند، "سەرۆک [ماکرۆن] هیواخوازە کە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ هەرچی زووە رێکبخرێت، ئەوەش بە مەبەستی هاوکاریکردن و هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان".

پێشتر هەریەکە لە بەریتانیا و پۆڵەندا داوای کۆبوونەوەی ناتۆیان کردبوو. ناتۆ دەڵێت، "هەنگاوی زیاتر" دەنێن بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانیان لەدوای هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا.

ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، ڤلادیمیر پووتین ئاسایش و "ئاشتیی ئەوروپای خستووەتە مەترسییەوە".

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکخراوی ناتۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا ئەنجامبدات.

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی پێنجشەممە داوای کرد هاوپەیمانە بەرگرییەکە بەپەلە کۆبێتەوە. جۆنسن هێرشی رووسیای بۆسەر ئۆکراینا بە "کارەسات" بۆ کیشوەری ئەوروپا ناوبرد.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا نووسیویەتی "داوای کۆبوونەوەی دەستبەجێی سەرکردەکانی ناتۆ دەکەم".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.