سەرۆکوەزیرانی مالیزیا دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند

24-02-2020
کۆشش بێستانسووری
نیشانەکردن مەهاتیر محەممەد
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای هەفتەیەک لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەبێ بەشداریپێکردنی ئەنوەر ئیبراهیم؛ سەرۆکوەزیرانی مالیزیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە "پادشای وڵاتم لە دەستلەکارکێشانەوەم ئاگادارکردووەتەوە".
 
دەستلەکارکێشانەوەی مەهاتیر محەممەد، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا لەکاتێکدا بوو کە ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆکوەزیرانی پێشووی مالیزیا حیزبەکەی مەهاتیر محەممەدی بە "خیانەتکردن لە بەڵێنی گواستنەوەی دەسەڵات" تۆمەتبارکرد.
 
مەهاتیر محەممەد تەمەنی 94 ساڵە و بەتەمەنترین سەرکردەی جیهانە.
 
بەپێی زانیارییەکان، حیزبی بێرساتو، حیزبەکەی مەهاتیر محەممەد لە حکومەتی هاوپەیمانی (پاکاتان هاراپان) چووەتە دەرەوە.
 
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 24-2-2020 ئەنوەر ئیبراهیم لەگەڵ پادشای مالیزیا کۆببێتەوە، چاودێران باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێردرێت؛ ئەنوەر هیواخوازە کە بڕوا بە پادشا بهێنێت کە پاڵپشتیی تەواوی لە پەرلەمانتارانەوە هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت.
 
ئەنوەر ئیبراهیم پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیی سێکسی هاوڕەگەزبازی لە ساڵی 1998 لە کابینەی حکومەتی مالیزیا دوورخراوەتەوە. رۆژی 20ی ئەیلوولی 1998 دەستگیرکرا. چەند هەفتەیەک دواتر تۆمەتبارکرا بە دەستوەردان لە لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە کەیسەکەی. رۆژی 16ی ئایاری ساڵی 2018 بەر لێبوردنێکی شاهانە کەوت و ئازادکرا.
 
مەهاتیر محەممەد لە 10-7-1925 لەدایکبووە. لە دیارترین ئەو پۆستانەی کە وەریگرتوون:

- لە ساڵی 1981 تاوەکو ساڵی 2003 سەرۆکوەزیرانی مالیزیا بووە، لە ساڵی 2003 دەستبەرداری پۆستەکە بووە، ساڵی 2018 جارێکی دیکە بووەوە بە سەرۆکوەزیران و ئەمڕۆ 24-2-2020 دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد.
- لە ساڵی 1974 تاوەکو 1977 وەزیری پەروەردە بووە.
- لە ساڵی 1976 تاوەکو ساڵی 1981 جێگری سەرۆکوەزیرانی مالیزیا بووە.
- لە ساڵی 1978 تاوەکو ساڵی 1981 وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بووە.
- لە ساڵی 1981 تاوەکو ساڵی 1986 وەزیری بەرگری بووە.
- لە ساڵی 1986 تاوەکو ساڵی 1999 وەزیری کاروباری ناوخۆ بووە.
- لە ساڵی 2001 تاوەکو ساڵی 2003 وەزیری دارایی بووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.