ڤیدیۆ؛ هاوشێوەکانی ترەمپ و کیم جۆنگ ئون پێکەوە پیاسە دەکەن

رووداو - هەولێر

دوابەدوای لێدوانە تووندەکانی ترەمپ و کیم جۆنگ ئون دژ بەیەکدی، هاوشێوەکاننی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆریای باشوور کۆبوونەوە.

ترەمپ و کیم لە کۆریای باشوور بەنێو بازاڕەکاندا سووڕانەوەو خەڵکیان تووشی شۆککرد. دەیان کەس سەرسوڕمانی خۆیان لە بەرامبەر لەیەکچوونی سەرکردە راستەقینەکان و هەردوو کەسایەتییە کۆمیدییەکە نیشاندا.

ئەمریکا و کۆریای باکوور زیاتر لە 50 ساڵە بڕیاری دژ بە یەکدی دەدەن، بەمدواییانە لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کۆریای باشوور، جۆرە ویستێک بۆ لە یەکدی نزیکبوونەوە هەبوو، بەڵام ئەم ویستە نەما دوای ئەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆریای باکوور لە دوا خولەکەکاندا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ واشنتن رەتکردەوە.