ڤیدیۆ؛ سەگێک لەبەر هاوسۆزی بۆ خاوەنەکەی خۆی شەل دەکات

24-01-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
ڤیدیۆی رەسێل جۆنز و سەگەکەی
ڤیدیۆی رەسێل جۆنز و سەگەکەی
نیشانەکردن بەریتانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
 
دوای ئەوەی لە رووداوێکدا پیاوێکی بەریتانی قاچی دەشکێت و ناتوانێ بەباشی بڕوات، سەگەکەشی خۆی شەل دەکات و دوای پشکنین بۆ سەگەکە دەردەکەوێت تەنیا هۆکاریی هاوسۆزی و لاساییکردنەوەیەتی.
 
رەسێل جۆنزی تەمەن 53 ساڵ کە خەڵکی بەریتانیایە لەکاتێکدا لەگەڵ سەگەکەی خەریکی پیاسەکردنە، تووشی رووداوێک دەبێت و قاچێکی دەشکێت. رەسێل ناچاردەبێت بۆ ماوەی 7 مانگ قاچی لە گەچ بگرێت، بەڵام دوای ماوەیەک دەبینێت سەگەکەشی ناتوانێت باش بڕوات و تووشی پێکان بووە بەبێ ئەوەی هیچ رووداوێک روویدابێت.
 
رەسێل وادەزانێت سەگەکەی کێشەیەکی هەیە و دەستدەکات بە چارەسەکردن و پشکنین بۆی، بۆ ئەمەش چەندین پشکنین و وێنەی بۆ دەگرێت بەڵام هیچ دیار نابێت و پزیشکەکان دەڵێن کە سەگەکەی هیچ کێشەیەکی تەندروستی نیە.
 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە راپۆرتێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی نزیکەی 300 پاوەندی لێ خەرجدەکات، رەسێل بۆ ماوەیکی کەم سەگەکەی لە باخچەی ماڵەکەی بەتەنیا جێدەهێڵێت و لە پەنجەرەکەوە سەیری دەکات، دەبینێت سەگەکەی بە باشی دەڕوات و هیچ کێشەیەک لە دەستی نییە. دوای ئەوە رەسێل بڕیار دەدات سەگەکەی لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە بۆ پیاسەکردن و بۆی دەردەکەوێت کە سەگەکەی تووشی پێکان نەبووە بەڵکو بۆ دەربڕینی هاوسۆزی تەنیا ئەو کاتانەی لەگەڵ رەسێل دەبێت، لاسایی دەکاتەوە.
 
لەو بارەیەوە رەسێل دەڵێت "بیلی رۆحمە و هەموو کات چاودێریم دەکات" ، "ئەو تەنها لاسایی منی دەکردەوە کە بە شەلە شەل دەڕۆیشتم، تەنها ئەوکاتانەی لەگەڵ من بوو خۆی وەک ئەوە نیشان دەدا کە ناتوانێت باش بڕوات، بەڵام کە لای من نەبوو زۆر بە جوانی دەڕۆیشت".

 

 

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ و وێنەی رەسێل و سەگەکەی لەکاتی پیاسەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی خەڵكی بەدوادا هات و لە سۆشیاڵمیدیا دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.