هەندێک وڵات کامێرایەک بۆ دەستنیشانکردنی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهێنن


رووداو - هەولێر

پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، چەند وڵاتێک رێوشوێنی پێویستیان بۆ رێگیرکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گرتووەتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش سێرماڵ کامێرا بەکاردەهێنن.
 
جگە لە چین، هەریەکە لە ئەمریکا، ژاپۆن، تورکیا، کوەیت و چەند وڵاتێکی دیکە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و ئاشکراکردنی تووشبووان، لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکانیاندا سێرماڵ کامێرایان جێگیرکردووە.
 
ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا لە جیهاندا 20 کەسی کوشتووە، لەو 20 کەسە نۆ کەسیان لە چین بوون، هەروەها سەدان کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
 
سێرماڵ کامێرا جۆرێکی کامێرایە، لە بواری ئەمنیدا زۆر بەکاردەهێنرێت، ئێستا لە بواری تەندروستیش بەکاردێت، لەڕێگەی ئەم جۆرە کامێرایەوە خەڵک دەتوانن بەشێک لەو شتانە ببینن کە چاو توانای بینینیانی نییە بۆ نمونە، تەن و هەوای گەرم.
 
لە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەیە کە تووشبوو تای لێدێت، بەمەش کامێراکە دەتوانێت تووشبوو ئاشکرابکات، چونکە توانای ناسینەوەی تەنی گەرمی هەیە، بەشێوەیەک ئەگەر دوو تەنی گەرم لەتەنیشت یەکتری دانرێن، گەرمترینیان دەستنیشان دەکات.
 

 

نیشانەکان و چۆنیەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێک لە وڵاتان رێوشوێنیان گرتووەتەبەر بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی

A post shared by Rudaw (@rudaw) on