ئیلۆن مەسک بەهۆی شێوازی بەڕێوەبردنی تویتەرەوە رەخنەباران دەکرێت

24-11-2022
عومەر عەلی
ئیلۆن مەسک، خاوەنی نوێی کۆمپانیای تویتەر
ئیلۆن مەسک، خاوەنی نوێی کۆمپانیای تویتەر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیلۆن مەسک، خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە هەنگاوێکی تازەدا هۆشداری دەداتە کارمەند و ئەندازیارانی کۆمپانیاکە بەوەی پابەندی کارکردن بۆ کاژێری زیاتر بن، ئەگەرنا لە کارەکانیان دووریان دەخاتەوە.
 
بڕیاری نوێی مەسک رەخنەی تووندی شارەزایانی تەکنۆلۆجیای لێکەوتووەتەوە. ویلیام کواسیک، شارەزای بواری تەکنەلۆجیا دەڵێت، "کۆمپانیاکە بەڵێنی داوە داتای بەکاربەران بپارێزێت و پارێزگاری لە داتای هەستیار بکات. دەرکردنی بەکۆمەڵی کارمەندان پرسیار لەسەر بەڵێنەکانی کۆمپانیاکە دروستدەکات."
 
وەکو ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بڕیارەکانی خاوەنی نوێی تویتەر، کۆمەڵێک دروشم لەسەر باڵەخانەی سەرەکیی ئەو کۆمپانیایە لە سان فرانسیسکۆ دەردەکەون و تێیاندا رەخنە لە ئیلۆن مەسک گیراوە.
 
لە یەکەم هەفتەی گرتنەدەستی خاوەندارێتیی تویتەردا مەسک بڕیاریدا 3700 کارمەندی تویتەر لە کارەکانیان دووربخاتەوە.
 
دەن ستانلی، شارەزای بواری تەکنەلۆجیا ئاماژە بەوە دەکات، "هەندێک لەو گۆڕانکارییانەی کە لە تویتەردا کراون دوای ئەوەی مەسک بووە خاوەنی تویتەر، ئەو گۆڕانکارییانەن کە پەیوەندییان بە کارمەندانەوە هەیە. نیگەرانیی زۆر هەیە سەبارەت بە دەرکردنی کارمەندانی تویتەر بە لێشاو."
 
بەپێی ناوەندەکانی تەکنۆلۆجیا، هۆشدارییەکانی مەسک بوونەتە هۆکاری ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی تویتەر مەرجەکانی مەسک رەتبکەنەوە و واز لە کارەکانیان لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئۆکراینا لەنێو سنووری رووسیا. وێنە: AFP

پێشڕەویی ئۆکراینا لەنێو خاکی رووسیا بەردەوامە و 82 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی کۆنترۆڵ کردووە

فەرماندەی گشتی سوپای ئۆکراینا باسی لە پێشڕەوییەکانی سوپاکەیان دەکات و رایدەگەیەنێت تائێستا بە قووڵایی 35 کیلۆمەتر یانیش هەزار و 150 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە خاکی رووسیا کۆنترۆڵ کردووە.