شەڕی چەکدارە حووسییەکان و حکومەتی یەمەن دەستیپێکردەوە

23-11-2018
رووداو @Rudawkurdish
نەتەوە یەکگرتووەکان: 6 هەزار  سڤیل لە شەڕی یەمەندا کوژراون
نەتەوە یەکگرتووەکان: 6 هەزار سڤیل لە شەڕی یەمەندا کوژراون
نیشانەکردن یەمەن
A+ A-

رووداو-هەولێر

دوای ماوەیەک لە راگەیاندنی ئاگربەستی کاتی، جارێکی دیکە شەڕوپێکدادان لەنێوان حوسییەکان و حکومەتی یەمەن دەستپێدەکاتەوە، کە لەلایەن هاوپەیمانی عەرەبیەوە پشتوانیان لێدەکرێت.


محەممەد عەبدولمقودس، سیاسەتمەداری حوسی رایگەیاند: "ئێمە دەزانین ئەوان لەو دەستپێشخەرییە بەردەوام نابن، گوتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامە و بە چڕی بۆردوومانی ئاسمانیان کردووەتە سەر پارێزگاکانی سەعدا و حودەیدا ، بۆیە ئەو دەستپێشخەرییە لە وەڵامی دەستپێشخەری نێردەی نەوە یەکگرتووەکان بووە ، بۆ ئەوەی هەموولایەک بزانن، کە ئێمە ئاشتیخوازین و دەستی ئاشتی راستەقینە درێژدەکەین، نەک خۆبەدەستەوەدان".

شەقامی یەمەنی باوەڕ و ئومێدی بە بەدیهێنانی ئاشتی و بەرقرارکردنی سەقامگیری و وەستانی ئەو جەنگە نییە، کە چەند ساڵێکە درێژەی هەیە، بەڵام بەشێکی دیکەش بە گەشبینیەوە دەڕوانن. 

فوئاد عەبدولقادر هاووڵاتییەکی یەمەنی دەڵێت: "لە راستی دا ئێمەی یەمەنی بێزاربووین لە جەنگ و ململانێ و ئاگربەست، هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکانیش کار لەسەر ئاگربەست دەکات، بەڵام بەبێ ئەوەی گوشار بکات بۆ چارەسەرکردن".

هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە یەمەن بەردەوامە، لەکاتێکدا دانیشتووانی یەمەن وێڕای جەنگ، بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانیش تاوەکو ئێستا بەهۆی ئەو جەنگەوە 6 هەزار خەڵکی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 10 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە