ناگۆرنۆ قەرەباخ؛ بەشێک لە ئەرمەنەکان ترسیان لە "کۆمەڵکوژی" لە لایەن ئازەربایجانەوە هەیە

23-09-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە دوایین خاڵی سنووری لەگەڵ ئازەربایجان، ریزی ئۆتۆمبێلی ئەرمینییەکان درێژبووەتەوە. لە کۆتایی ئەو سنوورەوە رێگەی لاچین دەستپێدەکات کە بەرەو ناگۆرنۆ قەرەباخ دەڕوات. ئەوان دوای هێرشەکە لە دۆخێکی سەختدان و بەشێکیان دەڵێن، ترسیان لە ئەنجامدانی "کۆمەڵکوژی" لە لایەن سوپای ئازەربایجانەوە هەیە.
 
ئەو هەرێمە زۆرینە ئەرمەنییەی کە دوای نزیکەی 30 ساڵ ئۆتۆنۆمی، هێزە چەکدارەکانی رازی بە دانانی چەک، تێکەڵبوونەوە بە ئازەربایجان و رادەستکردنی هەرێمەکەیان بە سوپای ئەو وڵاتە بوون.
 
کاراپیتیان، هاووڵاتیی ئەرمینیایە، دەڵێت: "برا، پوور و مام و کەسوکارم هەموویان لە ناگۆرنۆ قەرەباخن. هەواڵیان نازانم، دەزانم کە لە ترسی کۆمەڵکوژی لە لایەن سوپای ئازەربایجانەوە بەشێکیان لە ژێر زەمینەکانیان خۆیان حەشار داوە؛ ئەوە جگە لەو قەیرانە مرۆییەی کە چەندین مانگە هەیە."
 
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکەی سوپای ئازەربایجان بۆ سەریان لە 19ی ئەم مانگە، ئاو و کارەبا لەسەر زۆربەی 120 هەزار دانیشتووی ئەو هەرێمە بڕا. 
 
جیهانیان، ئەرمەنییە و دانیشتووی ناگۆرنۆ قەرەباخە، دەپرسێت "بۆچی ئەمە روویدا؟" هەروەها دەڵێت: "دەبێت ئەرمەنەکانی ئەرمینیا و وڵاتانی جیهانیش هاوکاریمان بکەن؛ ئێمەی دانیشتووی قەرەباخ رووبەڕووی شەڕ و گەمارۆ و برسیەتی کراینەوە."
 
لە قەرەباخ قەیرانێکی سەختی غاز، نەوت و بەنزین هەیە. بەشی زۆری تۆڕەکانی تەلەفۆنیش لەکارکەوتوون.
 
لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە ئازەربایجان رێڕەوی لاچین کە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخی بە ئەرمینیا دەبەستەوە، داخست و دانیشتووانی هەرێمەکەی لە تاکە رێگەی گەیاندنی خواردن و پێداویستییەکان بێبەش کرد.
 
ئازەربایجان هاوکاریی ناردووەتە قەرەباخ و بەڵێنی تێرکردنی برسی، دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیرترکردنی هەموو ناوچەکەی داوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.