پەرلەمانتارێکی ئوسترالیا بۆ رووداو: دەبێت هەموومان شەڕی گۆڕانی کەشوهەوا بکەین

23-09-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
 رۆب میچڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا لە نیویۆرک قسە بۆ رووداو دەکات.
رۆب میچڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا لە نیویۆرک قسە بۆ رووداو دەکات.
نیشانەکردن کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان نەتەوە یەکگرتووەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
  
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا بە رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەلێکی باشن بۆ ئەوەی وڵاتان بەیەکەوە کار بکەن تاوەکو کێشە جیهانییەکان چارەسەر بکەن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، لە بابەتی چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوادا وڵاتان بیروڕای جیاوازیان هەیە. 
 
رۆژی هەینی، 22ـی ئەیلوولی 2023، رۆب میچڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا لە 78ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سینان توچدەمیر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی لە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، "ئەوەی زۆر سەرنجراکێشە بۆ من ئەوەیە کە لێرە هەمووان بەیەکەوە جەخت لەو پرسانە دەکەنەوە کە گرنگن؛ پەیوەندی بەوەوە نییە کە ئێمە لە چ بەشێکی ئەم جیهانە دەژین."
 
رۆب لەبارەی پرسی گۆڕانی کەشوهەوا لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، "هەموومان ئاڵنگاری زۆر گەورەی گۆڕانی کەشوهەوا دەبینین؛ هەربۆیە پێویستە بەیەکەوە کار بکەین و پێشم وایە کە ئەوە هەلێکی زۆر باشە کە تۆ لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بیت، دەتوانین بەیەکەوە کار بکەین؛ یەک هەسارەمان هەیە، یەک هەلمان هەیە و پێویستە بەیەکەوە کار بکەین."
 
رۆب گوتیشی، "پێموایە کە لە پرسی شەڕی دژی گۆڕانی کەشوهەوا، بیروڕای جیاوازمان هەیە، بەڵام پێموایە کە هەموو کەس ئەوە دەزانێت کە کێشە هەیە و ئەوەش پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئێمە کۆدەبینەوە، کار دەکەین و دادەنیشین بۆ ئەوەی بەیەکەوە چارەسەرێکی گونجار بدۆزینەوە."
 
یەکێک لە پرسە گرنگەکانی کۆبوونەوەی ئەمجارەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوایە و وڵاتان هەوڵی گەیشتن بە کۆدەنگییەک لەسەر ئەو پرسە دەدەن. 
 
رۆژی 20-9-2023، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گوتارێکیدا لە کاتی کردنەوەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، "قەیرانی کەشوهەوا دەرگای دۆزەخی کردووەتەوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زەوی جهێشتووە."
 
هاوکات، جۆن کێری، راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا لە 78ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سینان توچدەمیر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی لە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، "جیهان خێرا نییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کەشوهەوا و پێویستە پەلە بکەین بۆ ئەوەی ئەو شەڕە ببەینەوە".
 
پسپۆڕانی بواری کەشوهەوا لە ناسا دەڵێن، ساڵی 2023 گەرمترین ساڵ بووە لە مێژووی تۆمارکراوی پلەی گەرما و هۆشداریشیان دا لەوەی ساڵی داهاتوو لە ئەمساڵ گەرمتر دەبێت.
 
پسپۆڕانی ناسا باسیان لە چەندین دیاردەی سرووشتی کردووە کە ئاماژەن بۆ گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوا، وەکو زیادبوونی لافاو و زۆربوونی شەپۆلی گەرما؛ ئەو دیاردانەش زۆربەی وڵاتانی جیهانیان گرتووەتەوە.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پلەی گەرمای زەوی 1.2 پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەی گەرمای پێش شۆڕشی پیشەسازی بەرزبووەتەوە و دەبێت رێگە نەدرێت ئەو بەرزبوونەوەیە لە 1.5 پلە زیاتر تێپەڕبکات.
 
دەقی پرسیار و وەڵامی رووداو لەگەڵ رۆب میچڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا:
 
رووداو: هەروەک ئاگاداریت کە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی پێکردووە. تێڕوانینی ئێوە چییە؟ 
 
رۆب میچڵ: ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ من ئەوەیە کە لێرە هەمووان بەیەکەوە جەخت لەو پرسانە دەکەنەوە کە گرنگن؛ پەیوەندی بەوەوە نییە کە ئێمە لە چ بەشێکی ئەم جیهانە دەژین؛ هەموومان ئاڵنگاری زۆر گەورەی گۆڕانی کەشوهەوا دەبینین؛ هەربۆیە پێویستە بەیەکەوە کار بکەین. پێم وایە ئەمە هەلێکی زۆر باشە و تۆ لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بیت، دەتوانین بەیەکەوە کار بکەین؛ یەک هەسارەمان هەیە، یەک هەلمان هەیە و پێویستە بەیەکەوە کار بکەین. 
 
رووداو: کەواتە پێت وایە کە هەمووان لەبارەی کێشەکان هاوڕان، بەڵام کاتێک کە دێتە سەر باسی چارەسەرکردنی کێشەکان، ئێوە هیچ پێشنیارێکتان هەیە؟ 
 
رۆب میچڵ: سەیربکە، پێم وایە کە لە پرسی شەڕی دژی گۆڕانی کەشوهەوادا بیروڕای جیاوازمان هەیە، بەڵام پێموایە کە هەموو کەس ئەوە دەزانێت کە کێشە هەیە و ئەوەش پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئێمە کۆدەبینەوە، کار دەکەین و دادەنیشین بۆ ئەوەی بەیەکەوە چارەسەرێکی گونجاو بدۆزینەوە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی دوو ئەندامی پۆلیسی نەمسا، وێنە: AP

پۆلیسی زیاتر لە شەقامەکانی نەمسا بڵاودەکرێنەوە

گوتەبێژی پۆلیسی ڤییەنای پایتەختی نەمسا دەڵێت، پۆلیسی زیاتریان لەنێو بازاڕەکانی فرۆشتنی پێداویستییەکانی کریسمسدا بڵاوکردووەتەوە، ئەوەش دوای هێرشەکەی شەوی رابردووی شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا.