دلاوەر ئاژگەیی: هەرێمی کوردستان پشتگیری لە هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق دەکات

23-09-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن پەرلەمانی ئەوروپا یەکێتیی ئەوروپا دلاوەر ئاژگەیی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دانیشتنێکی فەرمی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی کەنداو و عێراق لە ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا و پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئەوروپا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتییەکە گوتارێکی لەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکێش کرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پشتگیری لە هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق دەکات.
 
د. دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و رایگەیاند "ئەم بابەتە تەنیا خۆی لە پرسی مووچە نابینێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوای وایە کە سەرجەم کێشەکان دەبێت لە رێگەی دیالۆگ و بەپێی دەستووری عێراق چارەسەربکرێن، حکومەت و گەلی کوردستان وەکو هاوبەشی راستەقینەی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت"، هەروەها داوای لە یەکێتیی ئەوروپاش کردووە کە بۆ گەیشتن بە چارەسەر و رێککەوتن، هاوکاریی هەردوولا بکات.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، کە بەشێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوەچوو، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا چەند بابەتێکی بۆ بەشداربووان خستەڕوو، گرنگترینیان پەیوەندی و دانوستاندنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەوروپا، سیاسەتی بەعەرەبکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و پرسی ئەمن و ئاسایشی ئەو ناوچانە، پرۆسەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  چەند تەوەرێکی دیکە بوون.
 
لە تەوەرێکی دیکەدا د. دلاوەر ئاژگەیی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو، بەتایبەتی کەرکووک، باسی بەعەرەبکردنی ئەو ناوچانەی کرد و رایگەیاند "حکومەتی هەرێم زۆر بە وردی چاودێریی بارودۆخی ئەم ناوچانە دەکات و گۆڕینی دیمۆگرافیی ئەو ناوچانە قبووڵ ناکات، ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە سەقامگیری و ئاسایش و پێکەوەژیان دەخاتە مەترسی و حکومەتی فیدراڵی لێ ئاگادارکردووەتەوە"، بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە شاندێک رەوانەی بەغدا بکات.
 
ئاژگەیی رایگەیاند، گەرانەوەی هێزکانی پێشمەرگە و هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بواری ئاسایش لەو ناوچانە باشتر بکات و ئاماژەی بەوە دا "هەرێمی کوردستان لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی دژی داعشە لە هەرێمی کوردستان تاوەکو شەڕی دژی داعش بە یەکجاری کۆتایی پێدێت".
 
پەیوەست بە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، پشتگیری لەو هەڵبژاردنانە دەکات، بەڵام گرنگە پێش هەڵبژاردنەکان هەموو لایەنەکان لەسەر سیستەم و یاسای نوێی هەڵبژاردن رێککەون و گرنگە یاسای نوێ یەکسانی رەچاوبکات و دەنگ و مافی خەڵکی کوردستان پێشێل نەکرێن. داوایشیکرد کە هەڵبژاردنەکە بە چاودێریی پەرلەمان و یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.