لە مۆنتینیگرۆ تەمبەڵترین کەس خەڵات دەکرێت

23-08-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
لە مۆنتینیگرۆ تەمبەڵترین کەس خەڵات دەکرێت
لە مۆنتینیگرۆ تەمبەڵترین کەس خەڵات دەکرێت
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە مۆنتینیگرۆ پێشبڕکێی تەمبەڵی بەڕێوەچوو، بەشداربووانی یازدەیەمین پێشبڕێکێکە هەوڵیاندا زۆرترین کات لەسەر جێگەکەیان پاڵکەون بۆ ئەوەی ببنە براوەی پێشبڕكێکە، چونکە ئەوە مەرجی بردنەوەی خەڵاتەکە بوو.
 
زارکۆ پیجانۆڤیج، بەشداربوویەکی پێشبڕکێکە گوتی: "ئامانجی سەرەکیی بەشداریکردنم بردنەوەیە. دەمەوێت پێشبڕکێکە بەردەوام بێت تاوەکو ئەوکاتەی بەرگەدەگرم."
 
شوێنی تایبەت بۆ بەشداربووان ئامادەکرابوو، بەڵام باران باری و هەموویا رایانکردە دەرەوە. 
 
میکا بلاگۆیڤیچ، رێکخەری پێشبڕکێکە باسی لەوە کرد: "ئەمساڵ دۆخێکی سەختمان هەبوو، چونکە پێشبڕکێکە لە دەرەوە بەڕێوەچوو، بەڵام باران دەستیپێکرد و دواتر ناچار بووین پێشبڕکێکارەکان بگوازینەوە ژوورەوە. ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی زۆرێک لەوان وازبهێنن."
 
بردنەوەی ئەم پێشبڕکێیە پێویستی بە تەمبەڵییەکی زۆرە. میلوتن نیکۆڵیک، بەشداربوویەکی دیکەی پێشبڕكێکەیە و ئاماژە بەوە دەکات کە "دۆڕام، چونکە نەمتوانی لەوە زیاتر بەردەوام بم. پلەی سێیەمم لە تەمبەڵیدا بەدەستهێنا."
 
ئەو پێشبڕکێیە یەکەمجار لە ساڵی 2011 بەڕێوەچوو. ریکۆردی پاڵەوانێتییەکە بەناوی ژنێکی خەڵکی مۆنتینیگرۆیە بەناوی دوبراڤکا لە کە 117 کاژێر تەمبەڵی کردووە و پاڵکەوتووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.