ئالێکسی ناڤالنی، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی رووسی ئازادکرا

رووداو - هەولێر

ئالێکسی ناڤالنی، سەرکردەی دیاری ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا دوای بەسەربردنی 30 رۆژ لە ناوەندی دەستبەسەری، ئازادکرا. 

ناڤالنی بە تۆمەتی رێکخستنی خۆپیشاندانی بێمۆڵەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو.

پێشتر داوا لە دادگا کرابوو ئەو 18.5 کاژێرەی کە ناڤالنی بە مەبەستی چارەسەر لە نەخۆشخانە بووە، وەک بەشێک لە سزاکەی هەژمارنەکرێت و دەستبەسەرکرانەکەی درێژ بکرێتەوە، بەڵام دادگا ئەوەی رەتکردەوە و ناڤالی ئازادکرا. 

دوای ئازادکردنی، ئالێکسی ناڤالنی قسەی بۆ میدیاکان کرد و رایگەیاند، پاڵپشتیی لەو سیاسی و خۆپیشاندەرانە دەکات کە ئێستا لەبەر بەشداربوونیان لە خۆپیشاندانەکاندا دەستبەسەرکراون. 

ناڤالی راشیگەیاند، ئۆپۆزیسیۆنێکی نوێ لە وڵات دروستبووە کە بە باشی کار دەکات و پێی گەشبینە.