ژنێکی پڕ لە دەستکەوت خەریکە دەبێتە بەربژێری دیموکراتەکان؛ ترەمپ دەڵێ تێکشکاندنی ئاسانە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
لهۆن نەسرەدین
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ترەمپ بە تەنزەوە بە باسی کامالا هاریس دەکات و بە 'ژنە دەم بەقاقاکە' ناوی دەبات. دەشڵێت، تێکشکاندنی لە  هەڵبژاردنەکان لە بایدن ئاسانترە. 
 
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆماری بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەمریکا دەڵێ "باشە بە کامالا هاریسەوە دەست پێدەکەین، پاشان بە بایدنی خواروخێچ، هاریسی دەم بە قاقا تێكشکاندنی لە بایدن زۆر ئاسانترە."
 
بەڵام کامالا هاریسی، جێگری بایدن کە تەنیا چەند هەنگاوێك دوورە لەوەی ببێتە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بە گوتەی نزیکەکانی، تۆکمە و بەهێزە.
 
کامالا هاریس دەڵێ "ئێمە جارێک لە دۆناڵد ترەمپمان بردەوە، جارێكی دیکەش لێی دەبەینەوە." 
 
بایدن مەبەستی بوو وێنەیەکی خۆی لەگەڵ هاریس هاوپێچی نامەی کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی بکات؛ تاوەکو رێگەی پەسندکردنی لەلای دیموکراتەکان بۆ خۆش بکات. 
 
جۆش بەوک، شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێ "هاریس لە پڕ کەوتە نێو واقیعێکی نوێوە، ئەویش ئەگەری بوونی بە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی؛ بەڵام ئەوە پێویستی بە کۆدەنگیی دیموکراتەکانە کە ئاسان نییە؛ بەڵام ئەو چەند تایبەتمەندییەکی تێدایە کە پارتی دیموکراتی بۆ رۆژی دەنگدان زۆر پێویستیەتی و دەتوانێت دەنگی ژن و رەشپێست و دەنگدەرانی ئەمریکای باشووری پێ بەدەستبهێنێت."
 
دایکی هاریس 86 ساڵ لەمەوبەر لە شوێنێکی دوورەدەست لە شاری چیننای رۆژهەڵاتی هیندستان لەدایکبووە، باوکیشی لە گوندی براونزتاونی جامایکای ئەمریکای باشوور هاتووەتە دونیاوە.
 
سی ڤیی هاریس پێش بوونی بە جێگری سەرۆک، پڕ لە ریکۆردە؛ ئەو یەکەم ژن و یەکەم رەشپێستە کە بووەتە داوکاری گشتیی ویلایەتی کالیفۆرنیا، یەکەم ژنە بە پاشخانی ئاسیاییەوە بووەتە سیناتۆر، یەکەم ژن و یەکەم رەشپێستە کە دەبێتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لەوانەیە ریکۆردی دیکەش لە رێگەیدا بن. 
 
مێگ کینارد، شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێ "وازهێنانی سەرۆک جۆ بایدن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی 2024، دەرگای بە رووی هاریسدا کردەوە؛ لەوانەیە ببێتە یەکەم ژنی رەشپێست کە بەربژێری دیموکراتەکان بێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، ئەگەر بووە براوەی هەڵبژاردنەکانیش، دەبێتە یەکەم ژن کە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا وەردەگرێت، بەڵام ئاستەنگەکانی بەردەمی زۆرن." 
 
سەرکەوتنی هاریس لە ژیانی پیشەیی خۆی، تاڕادەیەکی زۆر لە پۆستی جێگری سەرۆک رەنگی نەدایەوە.
 
یەکەم ساڵی دەستبەکاربوونی لە 2021، بایدن پەڕاوی ئاسایشی سنوور و کۆچبەرانی ئەمریکای باشووری رادەستی هاریس کرد، بەڵام ئەو تاڕادەیەکی زۆر شکستی هێنا.
 
سەردەمی هاریس بە سنوورێكی بێسەروبەرە و چوونەناوەوەی لە رادەبەدەری کۆچبەران بۆ نێو ئەمریکا، وەسف کرا.
 
ئێلڤیس جیۆڤانی، کۆچبەری مەکسیکی دەڵێ "لە سێ ساڵی سەردەمی ئیدارەی بایدن، زۆربەی هاوڕێ و خزمەکانم چوونە ئەمریکا، ئەگەر ترەمپ ببێتەوە سەرۆک، کۆتایی بە خەونەکانمان دێت." 
 
ئەو تەمەنەی هاریس لەنێو دادگاکان وەک داواکاری گشتی بەسەری برد، زۆر زیاترە لەوەی نێو کۆشکی سپی؛ ئەو بەرگری لە وزەی پاک دەکات و دژ بە کۆمپانیاکانی نەوت وەستا، ئەمەش مێژوویێکە بەشێک لە لیبراڵەکان شانازیی پێوە دەکەن و کۆنسەرڤاتیڤەکانیش رەخنەی لێ دەگرن.
 
رۆبێرت کەنەدی، سیاسەتڤانی سەربەخۆ دەڵێ "وابزانم ئێوە کامالا هاریس دەناسن کە لایەنگری شەڕە، ئەو هەڵۆی شەڕە لە کاتێكدا پارتی دیموکرات پارتی ئاشتی بووە. شەڕ لە ئۆکراینا، شەڕ دژ بە چین. رابردووی ئەم ژنەش لە پەکخستنی پیشەسازیی نەوتی ئەمریکا دیارە." 
 
ئەوەی ترەمپ بێزار دەکات؛ گۆڕینی ستراتیژییەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیەتی، لە بایدنی بەساڵاچووەوە، بۆ هاریسی تەمەن 59 ساڵ کە 19 ساڵ لە خۆی گەنجترە؛ خاڵێکە دەکرێت لە ئەمریکای سەرزەمینی سوپرایزەکان، هاریس سەربخات و ریکۆردێكی دیکە بۆ لیستی ریکۆردەکانی زیاد بکات.

 

 

 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رۆبەرت کێنێدیی کوڕ، بەربژێری سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

رۆبەرت کێنێدیی کوڕ ستایشی بایدن دەکات و رەخنەی تووند لە ترەمپ و هاریس دەگرێت

رۆبەرت کێنێدیی کوڕ، بەربژێری سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ستایشی جۆ بایدن دەکات لە بەرامبەر ئەو کارەی لە ئەزموونە دوور و درێژەکەیدا کردوویەتی. بەڵام رەخنەی تووندیشی لێدەگرێت لە بەرامبەر ئەو کارانەی لە ماوەی سەرۆکایەتیدا کردوونی.