لە فیلیپین ئەو جۆرە برنجانەی بەرگەی گۆڕانی کەشوهەوا دەگرن دەستنیشاندەکرێن

رووداو دیجیتاڵ

کاتێک سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتیی برنج لە فیلیپین زانییان برنج کەوتووەتە ژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا، رۆیشتن لە کۆگاکانیاندا لەنێو 132 هەزار نموونە، 35 باشترین جۆری برنجیان هەڵبژارد کە بەرگەی کەشوهەوای سەخت دەگرن.
 
ئێستا جووتیاران لە فیلیپین کەمتر خەمی لافاو و ئاوی سوێری دەریاکان و وشکەساڵییانە.
 
جەوهەر عەلی، سەرۆکی یەکەی توێژینەوە لە پیشەسازیی تەکنەلۆژیای برنجی hybrid دەڵێ "برنج لێرە لە بەردەم ئاڵنگارییەکی جیاوازدایە و پێویستە خۆراکی زۆرتر لەکاتێکی دیاریکراو بەرهەمبێنین، لەگەڵ هەموو هاوردەکاری و ئاڵنگارییەکانی دیکە کە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوادا دەردەکەون. بۆیە، لە 10 ساڵی داهاتوودا ئامادەکردنی خوانێک دەبێتە گەورەترین ئاڵنگاری کە زایانان رووبەڕووی دەبنەوە".
 
بە برنجە تۆکمە و خۆگرەکان دەڵێن، hybrid - هایبرێد یاخود دوو توخم. 26 لەو 35 جۆرە، ئێستا لە فیلیپین تاقی دەکرێنەوە.
 
جەوهەر عەلی هەروەها باسی ئەوە دەکات "ئەگەر برنجەکەت بۆ کورتترین کات و زۆرترین بەرهەم ئامادەبکەیت، واتا ئامانجتە بە کەمتر لە 110 رۆژ بەرهەمەکەت پێبگات و بیدوورییەوە، لە هەمان کاتدا ئاوی کەمتری دەوێت و کەمتر زەوییەکە بەکاردێنیت و بەرهەمەکەشی زیاتر دەبێت".
 
بەو پێیەی برنج 10٪ـی گازی میسان لەسەرتاسەری جیهان دروست دەکات، ئێستا سەنتەرەکە کار بۆ دۆزینەوەی ئەو جۆرە برنجانەش دەکات، کە کەمتر گازی زیانبەخش بە ژینگەدا بڵاودەکەنەوە.
 
برنج، خۆراکێکە نیوەی دانیشتووانی زەوی بەکاری دەهێنن و فیلیپین لە ساڵی 2022ـدا 3.7 ملیۆن تۆنی هاوردەکردووە.