گالەری

23-06-2024
27 Photos
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچکەی رووچێلا لۆنیکای ئیتاڵیا رێپێوانێک بۆ یادکردنەوەی ئەو کۆچبەرانە کرا کە لەئەنجامی نقوومبوونی بەلەمەکەیان خنکان یان بێسەروشوێن بوون، بەشێکی ئەو قوربانییانە کورد بوون، بەڵام لە یادکردنەوەدا هیچ کوردێک ئامادە نەبوو.
 
ئەو کەسانەی لەو چالاکییەی شەوی رابردوو (شەممە، 22-6-2024) بەشدار بوون، نزیکە دوو کیلۆمەتریان بڕی، مۆم و چرایان هەڵکرد و نزایان بۆ قوربانییەکان کرد.
 
بەرپرسە خۆجێیەکان، نوێنەرانی کریستیان و موسڵمانان بەو رێپێوانە قوربانییانی بەلەمەکەی کۆچبەرانی کوردیان بەبیرهێنایەوە، قەشە و مەلا نزایان کرد و ناوی بەشێک لە قوربانییەکان و رزگاربووەکان خوێنرایەوە، بەڵام جگە لە تیمی رووداو، یەک کوردیش لەو چالاکییەدا بەشدار نەبوون.
 
بەلەمەکە رۆژی 15ـی ئەم مانگە بە 76 سەرنشینەوە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت و لە دەریای نێوەڕاست 193 کیلۆمەتر دوور لە کەناری دەریا لە سنووری شارۆچکەی رووچێلا لۆنیکای ئیتاڵیا، تێکشکا.
 
لە ئەنجامی تێکشکانی بەلەمەکە؛ 64 کۆچبەر خنکان، تەرمی 34ـیان تاوەکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە.