وێنە و نووسینی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە فەرەنسا دەدۆزرێنەوە؛ مێژووەکەی 57 هەزار ساڵە

23-06-2023
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چەندین شێوازی نووسین و وێنەی لە بەرد داتاشراوی سەردەمی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتێکی فەرەنسا لە دۆڵی لۆوای دۆزرانەوە، کە پێشبینی دەکرێت مێژووەکەیان بۆ نزیکەی 57 هەزار ساڵ لەمەوبەر بگەڕێتەوە. هەندێک لە لێکۆڵەرانی زانستی بەردەکان و چینەکانی زەوی پێیانوایە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 75 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 22ـی حوزەیرانی 2023، لێکۆڵەرانی زانکۆی رێن و پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی سی ئێن ئاڕ ئێسی فەرەنسی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکیان ئاشکرا کرد کە 15 ساڵە کاری لەسەر دەکەن. 
 
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، لە دۆڵی لۆوای چەندین شوێنەواری نووسین و داتاشینی بەرد، دۆزراونەتەوە، کە پێشبینی دەکرێت مێژووەکەیان بۆ نزیکەی 57 هەزار ساڵ لەمەوبەر بگەڕێتەوە. 
 
رۆژنامەی پلەس وەنی ئەمریکی رایگەیاند: "ئەو پاشماوانەی کە دۆزراونەتەوە بە دەست هەڵکەندراون و کێشراون مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هاتنی مرۆڤی ژیر بۆ رۆژئاوای ئەوروپا."
 

ئەو پاشماوانەی کە لە ئەشکەوتەکە دۆزراونەتەوە "بە دەست" نەخشێنراون و نووسراون کەوا "شێوەیەکی روونیان نییە بۆ لێکدانەوە،" بەڵام رووکاری ئەو نووسین و وێنانە "رێکخراون و بەرئەنجامی بیرکردنەوە و گەیاندنی شێوە و مەبەستێکن."
 
یەکێک لە ئەندامانی تیمی لێکۆڵینەوە لەو ئەشکەوتە رایگەیاند، ئەو نووسین و شێوانەی کە دۆزراونەتەەوە "سەرەتایین، بەڵام زانیاریی زۆر زیاتر و گرنگ دەبەخشن لەسەر مرۆڤی نیاندەرتاڵ و هەڵسوکەوتەکانیان." 
 
ئەشکەوتی رۆکی کۆتارد دەکەوێتە ناوچەی تۆروس لە نێوەڕاستی فەرەنسا، لە ساڵی 1846 دۆزراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ساڵی 1912 دەرگاکەی داخرابوو. لە ساڵی 2008ـەوە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەشکەوتەکە بەردەوامن بە ئامانجی زانینی زیاتر لەسەر مێژووی مرۆڤی ژیر و چوونیان بۆ ئەو ناوچانە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.