پۆلیسی ئیتاڵیا باندێکی تاوانکاریی تورک دەستگیردەکات؛ سەرۆکی گرووپەکە بەڕەچەڵەک کوردە

23-05-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئیتاڵیا باندێکی 19 کەسی دەستگیردەکات کە بەگوتەی خۆیان "ویستوویانە پیلانی هێرشی تیرۆریستی" دابنێن. یەکێک لە ئەندامەکانی باندەکە لەلای پۆلیس بە سەرۆکی باندەکە ناسراوە، وڵاتینامەی تورکیای هەیە و بە رەچەڵەک کوردە.
 
ئەو دەڵێت: "تەنیا لەبەر ئەوەی رەچەڵەکم کوردە دەمچەوسێننەوە."
 
رۆژی 23-05-2024 تیمی لێکۆڵەرانی شاری میلانۆ لە ئیتاڵیا رایانگەیاند، 19 کەس لە ئیتاڵیا، سویسرا، ئەڵمانیا و تورکیا بەتۆمەتی "پیلاندانان بۆ کاری تیرۆریستی" دەستگیرکراون.
 
پۆلیسی ئیتاڵیا دەڵێت، سەتان پۆلیس لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدار بوون. یەکێک لە گومانلێکراوەکان "سەرۆکی باندەکەیە و ناوی بارش بۆیونە و تەمەنی 39 ساڵە. بۆیون هاووڵاتییەکی تورکە و بە رەچەڵەک کوردە."
 
پۆلیسی وڵاتە ئەورووپییەکە هەروەها دەڵێت، گومانلێکراوەکە یەکێکە لە داواکراوترین کەسەکان لە تورکیاوە، چەند تۆمەتێکی لەسەرە "لەوانەش؛ کوشتن، هێرشی تیرۆریستی و ئەندامبوون لە گرووپێکی چەکدار بەمەبەستی کردەوەی تیرۆریستی."
 
پۆلیسی ئیتاڵیا لە ئۆپەراسیۆنەکە، سەرۆکی باندەکەیان لە شوقەیەکی شاری ڤیتەربۆ دەستگیرکرد کە لە باکووری شاری رۆمای پایتەختە.
 
پێشتر بۆیون لە ئابی 2022 دەستگیرکرابوو و سزای بەندکردن لە ماڵەوەی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەمەش دوای ئەوەی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.
 
بارش بۆیون هەموو تۆمەتەکانی رەتکردەوە و لە دژی "رادەستکردنی بە تورکیا" چەند دانیشتنێکی لە دادگەی ئیتاڵی کردووە. ئەو دەڵێت "تەنیا لەبەرئەوەی رەچەڵەکم کوردە، بۆیە دەمچەوسێننەوە."
 
بەگوێرەی ئەو فەرمانەی بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەو باندە دەرکراوە، "بۆیون سەرکردایەتیی باندێکی تاوانکاریی کردووە کە لە چەندین شوێنی ئەورووپا چالاکە. ئەو هەروەها لە پشت هێرشێکی تیرۆریستی بووە بۆ سەر کۆمپانیایەکی ئەلەمینیۆمی تورکی لە مانگی ئاداردا."
 
بەگوێرەی چەند تۆمارێکی دەنگی کە پۆلیس دەستی کەوتووە، دەنگی بۆیون هاتووە کە دەڵێت "هەموو تورکیا باسی هەنگاو و کردەوەکانمان دەکەن."
 
لە تۆمارێکی دیکەدا کە لە 16ـی کانوونی دووەم تۆمارکراوە، بۆیون دەڵێت "بە بەرپرسانی پەکەکەم گوتووە؛ ئێمە رێکخراوێکی لەو جۆرەمان قبووڵ نییە، رێکخراوێکی دیکە بۆ دەستپپێکردنی شۆڕشێکی نوێ دادەمەزرێنین."

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئازەربایجان زۆر خەمبار بووم

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "زۆر خەمباربووم بە رووداوی تراجیدیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەرباجیان لە کازاغستان، هاوخەمم و نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە بەهۆی ئەو کارەساتەوە کاریگەر بوون."