رووداو دیجیتاڵ
درەختێکی گەورەی بەتەمەن، لە بیابانی بەحرێن، بە دیمەنێکی ناوازەوە ساڵانە سەرنجی هەزاران گەشتیار رادەکێشێت. درەختەکە تەمەنی 400 ساڵە و بە "درەختی ژیان" دەناسرێت.
درەختەکە قەدێکی ئەستووری هەیە. لقە درێژ و ئەستوورەکانی پڕن لە گەڵای سەوز و بەسەر خۆڵی دەوروبەریدا بڵاوبوونەتەوە.
درەختەکە لە جۆری پرۆسۆپیس سینێراریا-یە، 40 کیلۆمەتر لە مەنامەی پایتەختی بەحرێن دوورە و بووەتە شوێنێکی دڵگیر بۆ ئەو گەشتیارانەی کە پەرۆشن بزانن چۆن دارەکە لە نێوەڕاستی بیابان بە تەنیا رزگاریبووە.
دەرلین ماتیو، گەشتیارێکی هیندستانییە، لە بارەی درەختەکە دەڵێت: "شتێکی جوانە، چونکە لە نێوەڕاستی بیاباندا دارێکی وا سەوز هەیە."
درەختەکە بە هێمای خۆڕاگری و هیوا دادەنرێت چونکە بەرگەی هەموو جۆرە کەشوهەوایێکی گرتووە و وشک نەبووە.
شێخ محەممەد خەلیفە، بەڕێوەبەری میراتی نیشتمانیی بەحرێن باس لەوە دەکات، درەختەکە جێگەی سەرنج و تێڕامانە، چونکە روون نییە چۆن ئاوی پێویستی بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی بە سەوزی بمێنێتەوە.
دەشڵێت: "شوێنی داری ژیان بە یەکێک لە پڕگەشتیارترین شوێنەکان دادەنرێت، نەک تەنیا گەشتیارانی دەرەوە، بەڵکو ئەوانی بەحرێنیش."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ