کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس؛ شەڕی ئۆکراینا و گۆڕانی کەشوهەوا تەوەری سەرەکیی کۆڕبەندەکەن

23-05-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
هۆڵی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس
هۆڵی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس
نیشانەکردن داڤۆس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەڕی ئۆکراینا لە کۆڕبەند ئابووریی جیهانی لە داڤۆس نیگەرانیی هەموو لایەک بوو، تەنیا ژوورە بەتاڵەکەی رووسیا نەبێت، کە لەلایەن شاندی ئۆکرایناوە نووسینی سەر دیوارەکەی لە "ژووری رووسیا"وە گۆڕدرا بۆ "ژووری تاوانە جەنگییەکانی رووسیا."
 
سەرۆکی ئۆکراینا بە ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشداریی کۆڕبەندەکەی کرد، جیهانی لە دوایین زانیارییەکان دەربارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی رووسیا بۆسەر ناوچەیەکی باکووری کیێڤ ئاگادارکردەوە. ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، "بەداخەوە ئەمڕۆ لەژێر داروپەردوو لە دێسنا تەرمی 87 کەسمان دەرهێنا. 87 کەس کە لە ئەنجامی هێرشدا کوژراون."
 
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کە بە ڤیدیۆ کۆنفرانس لە کۆڕبەندەکەدا بەشداربوو، بە زیلینسکیی گوت، "هیچ خەمتان نەبێت، ئێمە لەپشتتانین."
 
لەدوای شەڕی ئۆکراینا، گۆڕانی کەشوهەوا جێی سەرنجی بەرپرس و سەرکردەکانی جیهانە. لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس هۆشداری درا لە گەورەبوونی قەبارەی دەرهاوێشتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کە وشکەساڵی، لافاو، خۆڵبارین و چەندین زیانی دیکەی ژینگەیی دەگرێتەوە.
 
کلاوس شواب، سەرۆکی دامەزرێنەری کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەڵێت، "پێویستە زۆر بەپەلە پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و هەموو ئەو پرسانە چارەسەر بکەین کە پەیوەندییان بە پاراستنی ژینگەوە هەیە."
 
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، 90%ی کارەساتە سرووشتییەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوایە، کە ساڵانە زیانی 520 ملیار دۆلار بە جیهان دەگەیێنن و 26 ملیۆن کەسیان خستووەتە هێڵی هەژارییەوە.
 
بەگوێرەی سەنتەری توێژینەوەی گلۆب سکان، 70%ی خەڵک لە جیهاندا لە دۆخی گۆڕانی کەشوهەوا نیگەرانن و داوادەکەن سیاسەتڤان و سەرکردەکان چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.