سەرۆکوەزیرانی کەنەدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند

23-03-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختەی وڵاتەکەی راگەیاند. گوتیشی: "ترەمپ دەیەوێت بمانشکێنێت بۆ ئەوەی ئەمریکا ببێتە خاوەنمان، بەڵام ئێمە رێگە نادەین ئەوە رووبدات."
 
رۆژی یەکشەممە 23-03-2025 مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، رۆژی 28-04-2025 هەڵبژاردنی پێشوەختەی کەنەدا بەڕێوەدەچێت.
 
کارنی گوتی: "داوام لە حاکمی گشتیی کەنەدا کرد، پەرلەمانی ئێستا هەڵبوەشێنێتەوە و هەڵبژاردنی پەرلەمانیش لە 28ـی نیسان بەڕێوەبچێت. کاری زۆرمان لە پێشە بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان بپارێزین."
 
حاکمیی گشتیی کەنەدا نوێنەری شا چارڵزی سێیەمی بەریتانیایە لە کەنەدا. کەنەدا یەکێکە لەو 56 وڵاتەی کە لەنێو کۆمەڵەی کۆمۆنوێلسی بەریتانیایە. کۆمۆنوێلس ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە پێشتر سەر بە ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیا بوون. شا چارلزی سێیەم بە کەسی یەکەم و شای ئەو کۆمەڵەیە دادەنرێت.
 
سەرۆکوەزیرانی تازە دەستبەکاربووی کەنەدا گوتیشی: "جەنگی بازرگانیی ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین هەڕەشەکانی ژیانمان. ئەو [دۆناڵد ترەمپ] دەیەوێت بمانشکێنێت بۆ ئەوەی ئەمریکا ببێتە خاوەنمان، ئێمەش رێگە نادەین ئەوە رووبدات."
 
کارنی گوتی، کەنەدا پێویستی بە پاڵپشتییەکی ئەرێنی و روون هەیە بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بکەن و ئابوورییەک دامەزرێنن کە سوودی بۆ هەمووان هەبێت.
 
پەرلەمانی کەنەدا لە 343 کورسی پێکدێت، بۆ زۆرینەبوون هەر پارتێک پێویستی بە 172 کورسی هەیە. سێ پارتی سەرەکی رکابەری دەکەن. 
 
پارتی لیبراڵیی فەرمانڕەوا کە مارک کارنی سەرکردایەتیی دەکات و هەڵبژاردنی پێشوو 160 کورسییان بەدەستهێنا. 
 
پارتی پارێزگاران، پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە و پیەر پۆلیێڤ سەرکردایەتی دەکات، هەڵبژاردنی پێشوو 119 کورسییان بردەوە. 
 
پارتی (بلۆک کێبێکوا) پارتێکی چەپی میانڕۆیە و یڤێس فرانسوا بلانشێ سەرکردایەتی دەکات، لە هەڵبژاردنی پێشوو 32 کورسی بردەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ. وێنە: Reuters

سکرتێری گشتیی ناتۆ پەیامێک بۆ پووتین دەنێرێت

سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، ناتۆ زۆر بە تووندی وەڵامی هەر هێرشێکی دوژمن بۆ سەر پۆڵەندا یان هەر ئەندامێکی دیکەی هاوپەیمانییەکەیان دەداتەوە جا هێرشکارەکە رووسیا یان هەر وڵاتێکی دیکە بێت.