prev
next
رووداو دیجیتاڵ
رووسیا رایگەیاند هێزەکانیان ژێرخانی فڕۆکەخانە سەربازییەکان، کۆگەی چەک و تەقەمەنی و شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی ئۆکراینای بۆردوومانکردووە.
لایەنی ئۆکراینیش رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی رووسیا.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی رووسیا کە رۆژی شەممە بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا فڕۆکەیەکی جەنگی میگ-29ـی ئۆکراینایان خستووەتە خوارەوە و زیاتر لە 100 درۆنیشیان تێکشکاندووە، هاوکات بەرپەرچی چەندین بۆمب و مووشەکی ئاسمانیی ئۆکراینایان داوەتەوە.
لە هەمان کاتدا هێزەکانی رووسیا بەردەوام بوون لە بەئامانج گرتنی پێگەکانی ئۆکراینا بە درێژایی سەنگەرەکانی پێشەوەی هەرێمی کورسک.
رۆژی شەممە، سوپاسالاری ئۆکراینا رایگەیاند، تاوەکو نیوەڕۆی شەممە، هێزەکانی ئۆکراینا چەندین هێرشی رووسیایان بەرەو خارکیڤ، پۆکرۆڤسک و کورسک بەرپەرچ داوەتەوە. جگە لەوەش، هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا رۆژی شەممە "بە سەرکەوتوویی" هێرشی کردە سەر بنکەیەکی فەرماندەیی کە دەکەوێتە سەر سنووری ناوچەی بێلگۆردی رووسیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ