رووداو دیجیتاڵ
وڵاتانی ئەوروپا لە لووتکەی ئەوروپا کۆدەبنەوە و دوایین ئەو قەیران و کێشانەی ئێستا رووبەڕووی یەکێتیی ئەوروپا بوونەتەوە تاوتوێ دەکەن. گرنگترین دوو مژاری گفتوگۆکان بریتی دەبن لە شەڕی ئۆکراینا و قەیرانی وزە لە ئەوروپا.
رۆژی پێنجشەممە 23-3-2023، وڵاتانی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە لووتکەی ئەنجوومەنی ئەوروپا بەشداری دەکەن. لووتکەکە دوو رۆژ دەخایێنێت و رۆژی 24ـی ئادار کۆتایی پێدێت.
ئەو مژارانەی لە لووتکەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت بریتین لە: جەنگی رووسیا دژی ئۆکراینا، بەردەوامی هاریکاریی ئەوروپا بۆ ئۆکراینا، بازاڕگەری و ئابووری، وزە، پەیوەندییەکانی دەرەوە و کۆچبەران.
کێشەی کۆچبەران بۆ بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت ئیتاڵیا و بەریتانیا مژارێکی گرنگە. جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا باس لەوە دەکات، لە لووتکەکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە وڵاتانی ئەوروپا دەبێت رێکاری تووندتر دژی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەو کیشوەرە پەیڕەو بکەن.
مێلۆنی دەڵێت: "ئێمە رووبەڕووی دۆخێکی کتوپڕ بووینەتەوە کە خەریکە رەگ دادەکوتێ، ئەمە پێناسەیەکی ئەوپەڕی تەواوە بۆ ئەم کێشەیە."
لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ، 80 پەنابەر بەهۆی تێکشکانی بەلەمەکەیانەوە لە نزیک ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا. جۆرجیا مێڵۆنی دوای ئەو رووداوە پەیامێکی رەخنەگرانەی ئاراستەی ئورسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و چارڵس میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا کرد. ئەوانیش بەڵێنی ئەوپەڕی هاوئاهەنگی و هاوسۆزیان بۆ رێکخستنەوەی کێشەی کۆچبەراندا.
بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا بەشێوەیەکی گشتگیر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا تاوتوێ دەکەن و گرنگترین ئەو بابەتانەش تیشک دەخەنە سەری بریتین لە: بە بەرپرسیارگرتنی هێرشکاران، سەپاندنی گوشاری زیاتر بەسەر رووسیا، بەکارهێنانی دارایی نەختکراو بۆ بنیاتنانەوەی ئۆکراینا، هاوکاری سەربازی زیاتر بۆ سوپای ئۆکراینا و ئاسایشی خۆراکی جیهانی.
لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرایناوە، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا 67 ملیار لەسەر شێوەی هاریکاریی مرۆیی و سەربازی داوەتە ئۆکراینا، ئەمە جگە لەوەی سزای زۆر و تووندی ئابوورییان بەسەر رووسیادا سەپاندووە کە کاریگەریی خستووەتە سەر حکومەتی کرێملن و ئابووریی وڵاتەکە.
رکابەریی بازرگانی و بازاڕی تاکڕۆیی دوو لەو بابەتانەی دیکە دەبن وڵاتانی بەشدار لە لووتکەکە باسی لێوەدەکەن. بەرپرسانی ئەو کیشوەرە ئەو چەمکانە تاوتوێ دەکەن کە یارمەتیی ئەوروپا دەدات ببێتە ناوەندێکی پیشەسازی و تەکنەلۆجی تاوەکو هاوکاریی گۆڕانکاریی بۆ وزەی نوێبووەوە و بە دیجتاڵکردنی فەرمانگەکان لە ئەوروپا بکات.
ئابووری و بازرگانیش دوو لەو بابەتانە دەبن لە لووتکەکەدا باس دەکرێن. یەکێتیی ئەوروپا هەوڵی ئەوە دەدات کاریگەریی جیۆپۆلیتیکی خۆی لەسەر نەخشەی بازرگانیی جیهان بەهێزتر بکات.
قەیرانی وزەش یەکێکی دیکەیە لەو بابەتانەی ئێستا بووەتە جێگەی نیگەرانی بەرپرس و هاووڵاتیانی ئەوروپا. ئەوروپا دەیەوێت نرخی وزە کەمبکاتەوە، خواست لەسەر گاز کەمبکاتەوە، دڵنیایی بداتە ئاسایشی دابینکردنی وزە و پشتبەستن بە وزەی رووسیا بە تەواوی لابەرێت.
ناکۆکیی فەرەنسا و ئەڵمانیا
چاوەڕێدەکرێت ناکۆکییەکانی نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا لەسەر وزەی ئەتۆمی و ئۆتۆمبێلەکان رەنگدانەوەی بەسەر کۆبوونەوەی سەرکردەکانی 27 وڵاتە ئەوروپییەکە هەبێت.
ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو ئابوورییە هەرە گەورەکەی ئەوروپا دوای ئەوە دروستبوون کە بەرلین لە دوایین ساتەکاندا رێککەوتنێکی بۆ قەدەخەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە رەتکردەوە کە بە سووتەمەنی نەریتیی کاردەکەن. بەرلین بەو هەنگاوەی، پاریس و چەند هاوپەیمانێکی تووڕە کرد.
برۆکسل دەیویست لە ساڵی 2035 بەدواوە هیچ ئۆتۆمبێلێکی نوێ کە بە بەنزین، دیزڵ و گازوایل کاربکات بەرهەمنەهێنرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانێک بۆ ئەوەی تاوەکو ساڵی 2050 ئاستی دەردانی گازە گەرمکەرەکان بگەیێننە سفر.
لە هەنگاوێکی بێپێشینە، ئەم مانگە، ئەڵمانیا هاتە سەرهێڵ دوای ئەوەی کە قەدەخەکردنی ئۆتۆمبێلەکان بە پرۆسەیەکی یاسایی یەکێتیی ئەوروپا پەسندکرا.
ئەڵمانیا داوای کردبوو، برۆکسل دڵنیایی بدات لەوەی کە یاساکە رێگە بە فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدات، کە بەو سووتەمەنیانە کاردەکەن کە زیانیان لەسەر ژینگە کەمە.
فەرەنسا کە لەو هەنگاوە بێزاربووە، لە بەرامبەردا پێداگیری لەسەر پەرەدان بە وزەی ئەتۆمی دەکات، کە بەرلین دژایەتیی دەکات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ