پیانۆژەنێکی ئیتاڵی بە میوزیک ئارامی بۆ ئاوارە ئۆکراینییەکان دەگەڕێنێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

پیانۆژەنێکی ئیتاڵی چووەتە سەر سنووری پۆڵەندا-ئۆکراینا و میوزیک بۆ ئاوارە ئۆکراینییەکان دەژەنێت، بە گوتەی خۆی ئامانجی ئەوەیە کە پەیامی ئاشتی بە دنیا بگەیێنێت و ئارامییش بۆ ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە.
 
دەیڤید مۆرتێللۆ، میوزیكژەنێکی ئیتاڵییە و دەڵێت، "تەنیا میوزیكە كە خۆشەویستییەكی بەبێ مەرجی تێدایە. لێرە كە میوزیك هەیە واتە هێشتا ژیان هەیە لێرە".
 
‎دیمیترۆ سۆلان، ئاوارەی ئۆكراینی دەڵێت، "‎لە رێگەیەكی پڕ مەترسی و سەختە و هاتووین. بۆ من كە كەمئەندامم كێشەكەم لەوانی دیكە زۆر گەورەتر كە بەپێی خۆیان دەتوانن بڕۆن. من لەگەڵ براكەم هاتووم و لەم کاتەدا لێمان روون نییە بۆ كوێ دەچین".
 
‎دەیڤید مۆرتێللۆ دەڵێت، "بەر لەوەی كە بێمە ئێرە پێشبینیم نەدەكرد ئەم خەڵكە ئاوا پێشوازی بكەن. زۆر سەرسام بووم بەوەی كە دەبینم ئۆكراینییەكان گوێ لە پیانۆكەی من دەگرن و دێن دەیژەنن".
 
‎لەیڵا پیانۆژەنێکی ئۆکراینییەوە لە كیێەڤەوە لەگەڵ دایك و باوكی تازە گەیشتوونەتە سەر سنوور. هاتە جێی دەیڤد و بۆ چەند ساتێك لە دنیای ئاوارەیی دوور كەوتەوە
 
‎لەیڵا ئێفیمۆڤا دەڵێت، "ئەم شەڕە هەموو شتێكی ناشرین كردووە و ژیانی ئەستەم كردووە و ئەوەی تێدەپەڕێت كارەساتێكی گەورەیە. دەمەوێ بڵێم كە ئێمە داوای ئاشتی بۆ هەموو جیهان دەكەین، نەك تەنیا بۆ ئۆكراینا. لە هەموو جیهان ئێمە پێویستمان بە ئاشتییە".