دوو بەربژێری کوردی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی نەرویج وەڵامی پەیامێکی نێچیرڤان بارزانی دەدەنەوە

23-02-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
 هەردوو بەربژێرە کوردەکەی هەڵبژاردنە شارەوانییەکانی نەرویج وەڵامی پەیامێکی ڤیدیۆیی نێچیرڤان بارزانی دەدەنەوە
هەردوو بەربژێرە کوردەکەی هەڵبژاردنە شارەوانییەکانی نەرویج وەڵامی پەیامێکی ڤیدیۆیی نێچیرڤان بارزانی دەدەنەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

17ـی شوباتی ئەمساڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کرا و لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و بەرپرسی باڵای وڵاتان کۆبووەوە. یەکێک لەو بەرپرسانە ئانیکن هیتفیڵد، وەزیری دەرەوەی نەرویج بوو کە داوای لە نێچیرڤان بارزانی کرد لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا سڵاو و پاڵپشتیی خۆی بۆ دوو ئەندامی کوردی پارتەکەی بنێرێت، کە هەردووکیان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی نەرویج بەربژێرن.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، "هودا خان؛ من نێچیرڤان بارزانیم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەرویج لە میونخ. لێرەوە سڵاو و رێزی خۆمان بۆ تۆ و کاک مانی دەنێرین". نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "هیوادارین باش بن، سەرکەوتوو بن و رۆڵی خۆتان لە نەرویج بگێڕن بۆ پاڵپشتیی کورد و پاڵپشتیکردنی وڵاتی خۆتان." 

 

هودا عیماد، تەمەن 28 ساڵ کە بەربژێرە بۆ سەرۆکشارەوانیی ناوچەی ئەکیرشوس، یەکێک لەوانەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا سڵاوی بۆ نارد. ئەویش وەڵامی سڵاوەکەی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە.
 
هودا عیماد، بەربژێر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی نەرویج دەڵێت، "من هودا عیماد، زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم. پەیامی جەنابیان لە میونشنی ئەڵمانیا پێمگەیشت، سوپاسێکی گەرم لە جەنابتان دەکەم کە ناوی منی بە هەموو دونیا ناساند، من کچێكی کوردی خەڵکی هەولێرم و لە نەرویج گەورەبووم، بەڵام بە سەربڵندی خزمەت بە گەل و نیشتمانی خۆم دەکەم لەهەر شوێنێک بم."
 
هودا عیماد بڕوانامەی ماستەری لە پەروەردە هەیە، خەڵکی شاری هەولێرە و 22 ساڵە لە نەرویج دەژی. ئەو هیوادارە رەوەندی کوردی لە نەرویج دەنگی پێبدەن و پاڵپشتی بکەن.
 
مانی حوسێنی، هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان یەکێکی دیکە لەو کەسایەتییانەیە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی بۆ نارد. مانی حوسێنی، بەربژێر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی نەرویج لە وەڵامی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی دا دەڵێت، "سڵاو و رێز بۆ هەموو بینەرانی رووداو، لەبارەی ڤیدیۆی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆمن و هاوڕێکەم هودا ئێمە زۆر سەربەرزین بەو پەیامە و سوپاسی دەکەین."
 
بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا و شارەوانییەکانی نەرویج لە 11ـی ئەیلوولی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت. ئێستا لە نەرویج نزیکەی 30 هەزار کورد دەژین و لە هەڵبژاردنەکانیشدا مافی دەنگدانیان هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.