خانوویەکی 139 ساڵ بە تێچووی 400 هەزار دۆلار دەگوازرێتەوە

23-02-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
خانووەکە لەکاتی گواستنەوەیدا. وێنە: AP
خانووەکە لەکاتی گواستنەوەیدا. وێنە: AP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
لە سان فرانسیسکۆی کالیفۆرنیای باکووری ئەمریکا، خانوویەکی کۆن کە تەمەنی 139 ساڵە، بە کرێن گواسترایەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
 
خانووەکە کە بە 'ئینگلاندەر هاوس' ناسراوە، وەکو لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت 470 مەتری چوارگۆشەیە و دوو نهۆمە، بە بەکارهێنانی کرێن رۆژی یەکشەممە 21ی شوباتی 2021 لە شەقامی فرانکلین گواستراوەتەوە بۆ شەقامی فۆڵتۆن لە گەڕەکی هایس ڤالی لە سان فرانسیسکۆ.
 
بە سەتان کەس بینەری گواستنەوەی خانووەکە بوون و وێنە و ڤیدیۆیان تۆمارکردووە. بە گوتەی ئەو کەسانەی کە بینەری گواستنەوەی خانووەکە بوون و قسەیان کردووە، خانووەکە یەک میل لە کاژێرێکدا راکێشراوە تاوەکو گەیشتووەتە شوێنی مەبەست.
 
 
بەپێی رۆژنامەی کرۆنیکلی سانفرانسیسکۆ، تیم براون کە خاوەنی خانووەکەیە، 400 هەزار دۆلاری داوە بۆ گواستنەوەی. تیم چەند ساڵێکە پلانی گواستنەوەی خانووەکەی هەبووە.
 
فیل جۆی ئەو کارگوزارەی گواستنەوەی خانووەکەی لەئەستۆگرتبوو بە رۆژنامەی کرۆنیکلی راگەیاندووە، پێویستبووە رەزامەندیی 15 لایەنی پەیوەندیدار لە شارەکەی دەستکەوێت بۆئەوەی کۆمپانیاکەی بتوانێت خانووەکە بگوازێتەوە.  
 
بۆ گواستنەوەی خانووەکە لە شەقامەکاندا پێویستبووە گلۆپ، هێماکانی هاتووچۆ، لق و پۆپی دارەکان لابدرێن، لەگەڵ داخستنی رێگەکانیش.
 
هۆکاری گواستنەوەی خانووەکەش ئەوەیە کە باڵەخانەیەکی هەشت نهۆمی لە شوێنی دروستدەکرێت.
 

خانووە 139 ساڵییەکە لەکاتی گواستنەوەیدا

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.