سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پانێڵێک لە داڤۆس لەبارەی ئاڵۆزی و پشێوییە بەردەوامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق قسەیکرد و باسی لە گرژییەکانی عێراق، دۆخی خۆپیشاندانەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پانێڵەکەدا لە وەڵامی پرسیاری ئایا دەکرێت هەرێمی کوردستان خۆی بەدوور بگرێت لە ئەو دۆخەی لە عێراق هەیە و خۆی جیا بکاتەوە؟ ئاماژەی بەوە کرد، رووداوەکانی عێراق کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، هەرێمی کوردستان ناتوانێت خۆی لە عێراق جیابکاتەوە.
لەبارەی رۆڵی هەرێمی کوردستان لە گرژییەکانی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "هەموو هەوڵی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە دۆخی عێراق ئارام ببێتەوە و لەگەڵ بەغداش هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ دەرچوون لەو کێشەیە".
خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خۆپیشاندەران و نەوەی ئێستای عێراق ماندووبوونە لە حکومڕانییەکی 16 بۆ 17 ساڵە کە ناتوانێت پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین بکات، بۆیە داوای ژیانێکی باشتردەکەن.
سەبارەت بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق کرا کارێکی دروستنەبوو، سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریزم لە عێراق مەترسییەکی جیدییە و عێراق پێویستی بە یارمەتیی نێودەوڵەتی و ئەمریکا هەیە و پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی خۆپیشاندانەکان و خۆپیشاندەرانی عێراق گوتی "ئەوەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت، ئێمە باسی جیلێک دەکەین کە تەمەنیان لە 15 تاوەکو 23 ساڵە، نە سەدامیان لەبیرە نە ئەمریکا. ئەمە جیلێکە داوای ژیانێکی باشتر دەکات لە عێراق. خۆی بەراورد دەکات لەگەڵ هەموو شوێنەکانی دیکە... ئەم جیلە ئەمڕۆ ماندوو بووە لە حکومڕانییەکی 16 بۆ 17 ساڵە کەناتوانێت کەمترین ئاستی خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکات".
عێراق دوای خۆپیشاندانەکان کە لە یەکی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو دەستیان پێ‌کرد گۆڕانی بەسەرداهاتووە و سەرۆکوەزیرانەکەی دەستی لەکارکێشاوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت "پێویستە سیاسییەکان جیاوازی بکەن لەنێوان ئەوەی عێراقی پێش ئۆکتۆبەر جیاوازە لە عێراقی دوای ئۆکتۆبەر و خەڵکی عێراق قبووڵ ناکەن جارێکی دیکە دۆخەکە بگەڕێتەوە پێش ئۆکتۆبەر... خەڵکی عێراق شایستەی ژیانێکی باشترە و ئەو خۆپیشاندانانەی کردوویانە پەیامی خۆیان بە دەسەڵاتداران گەیاندووە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێویستی دەزانێت لایەنەکان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و پێی سەیرە کە باس لەوە دەکرێت وڵاتانی دەرەکی دەستیان هەیە لە خۆپیشاندانەکانی عێراق، دەڵێت "ئەگەر 70%ـی خەتای خەڵکی ترە لە دەرەوە، بەڵام 30% دەبێت خۆمان وەکو عێراقی دابنیشین بیر لەوە بکەینەوە خەلەلەکان لەکوێ بوون و هەوڵ بدەین ئەوانە راست بکەینەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، نەبوونی خۆشەویستی بۆ وڵات گەورەترین کێشەی عێراقە و پێویستە هاوکێشەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی چۆن هەموو لایەکان بتوانن پێکەوە بژین لە عێراق، چونکە لایەنی زۆر جیاواز لە عێراق دەژین. "وەکو کورد دەمانەوێت کێشەکانمان لە چوارچێوەی عێراق چارەسەربکەین، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر لە بەغدا بە چاوێکی دیکە سەیری ئەم پێکهاتانە بکرێت، بێگومان کێشە دروستدەبێت".
لەبارەی پرسی سووریا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی "ئه‌وه‌ی له سووریا رووده‌دات له ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی چه‌ند ساڵه‌یه كه به هه‌ڵه هاتووه. كاتێك رووداوه‌كانی سووریا ده‌ستیانپێكرد دوو به‌ره هه‌بوون، به‌ره‌یه‌كیان زۆر روون بوو كه یارمه‌تيی به‌شار ئه‌سه‌د یان ده‌دا و له رووسیا و ئێران پێكهاتبوو و به جیددی یارمه‌تيی سووریا ده‌ده‌ن، به‌ره‌یه‌كی دیكه هه‌بوو ئه‌وانیش وڵاتانی ئه‌ورووپی و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش كه نه ستراتیژ نه روانگه‌يان هه‌بوو.. بۆيه تا ئێستاش كێشه‌ی سووریا هه‌روا به‌رده‌وامه، هیچ روونییه‌ك نییه ئاخۆ به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی سووریادا بكرێت، بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیی برایانمان كوردانی سووریا ده‌ده‌ين تا به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له چوارچێوه‌ی جوگرافیای سووریادا بگه‌ن".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پانێڵەکە
له داڤۆس سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌باره‌ى عێراقه‌وه ده‌دوێت
له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان له داڤۆس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/1/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له دانيشتنێكدا به ناونيشانى "ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگير" كرد كه تيايدا خاتوو جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرێترى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، به‌ڕێزان د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ئابووريى عێراق و عادل ئه‌لجوبه‌ير، وه‌زيرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه به‌شدار بوون.
تيايدا باس له لێكه‌وته درێژخايه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوييه به‌رده‌وامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ترس و نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره‌ى جيهانى و ناوچه‌يى كرا و تيشك خرايه سه‌ر كاريگه‌ريى ستراتيژيى قه‌يرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى له كه‌نداو، عێراق و سووريا.
ده‌رباره‌ى ڕوواو و پێشهاته‌كانى عێراق، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گوتى: دوو ـ سێ شت هەیە گرنگه بزانین: یەکەم، ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت، ئێمە باسی نەوەیەک دەکەین کە تەمەنیان لەنێوان پانزدە ساڵ تا بیست و سێ ساڵە، نە سەددمیان لە بیرە، نە ئەمه‌ریکاش، ئەمە نه‌وه‌يه‌كه داوای ژیانێکی باشتر دەکات لە عێراقدا، خۆی لەگەڵ شوێنەکانی دیکە بەراورد دەکات، پێویستی بە سەفەرکردنیش نییە، دەتوانێ هەر لە سەر ئينتەرنێت و سۆشیاڵ‌میدیا بزانێ لە دنیای دەرەوە چی هەیە؟ ئەم نه‌وه‌يه ئێستا ماندوو بووە لە حوکمڕانییەکی شانزدە ـ حەڤدە ساڵه کە ناتوانێ کەمترین پێداویستی و خزمه‌تگوزارييان بۆ دابین بکات. ئەمە وایکردووە ئەم خەڵکە ماندوو ببێت. ئێمە دەبینین پرۆسەیەک هەیە هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن دەکرێت و دەچن بۆ هەڵبژاردن، به‌ڵام لە ئه‌نجامدا ئەوەی دەردەچێ ئەوە نییە کە ئەم نه‌وه‌يه هيواى بۆ ده‌خوازێ.
لە هەرێمی کوردستان ئێمە ناتوانین خۆمان جیا بکەینەوە لەوەی تا ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت، ئێمە بەشێکین لەم وڵاتە. بێگومان ئەوەی لەوێ ڕوودەدات، کاریگەری لەسەر دۆخى ئێمەش هه‌يه. ئەوەى ئێستا گرنگە هەموومان بيزانین، عێراقی پێش ئۆکتۆبەر زۆر جیاوازە لە عێراقی دوای ئۆکتۆبەر، زۆر زۆریش گرنگە سیاسەتمەدارەکانی عێراق ئه‌وه تێبگەن كه گەلی عێراق جارێکی تر قبووڵ ناکات دۆخه‌كه بگەڕێتەوە پێش یەکی ئۆکتۆبەر.
گه‌لى عێراق شایستەی ژیانێکی باشترن و پێم وایە بەو خۆپیشاندانانەی کردوویانە پەیامی خۆیان بە دەسەڵاتدارانی عێراق گەیاندووە. دەبێ ئێمە هەست بە بەرپرسیاريه‌تی بکەین. ئەوەی زۆرم پێ سەیرە، هەتا ئێستاش باس لەوە دەکرێت کە وڵاتانی دەرەکی دەستیان لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا هه‌يه. با ئێمە بڵێین لە سەدا حەفتا خەتای خەڵکی دیکەیە و ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كييه، بەڵام سی لەسەد دەبێ خۆمان وەک عێراقی دابنیشین بیر لەوە بکەینەوە كه‌موكوڕييه‌كان لە کوێ بوون و هەوڵ بدەین ئەمانە ڕاست بکەینەوە.
ڕۆڵى هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکە كه هەموو هەوڵى بۆ ئەوەیە دۆخه‌كه ئارام ببێتەوە، هەوڵێشمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی لەو كێشه‌يه دەربچین.
له به‌شێكى ديكه‌دا به‌ڕێزيان گوتى: با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین: بۆچی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق هه‌ن؟ هاتنى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داواى عێراق بوو كاتێك ساڵی 2014 كه داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نزیك بووه‌وه، حكوومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تييه‌وه داوای یارمه‌تی كرد. ئه‌و هێزانه تا ئێستا له عێراق ماونه‌ته‌وه و یارمه‌تیی هێزه‌كانی عێراقی ده‌ده‌ن به پێشمه‌رگه‌شه‌وه، ئه‌ركیان ڕوون و ئاشكرایه كه هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان و مه‌شقپێكردنیانه له شه‌ڕی دژی داعشدا، تا ئێستاش ئه‌مه به‌رده‌وامه.
به بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام درا كارێكی دروست نه‌بوو، جارێ دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له عێراق كه سوننه و كوردن، هه‌ردوولایان به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیریی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نه‌كردووه. به بۆچوونی ئێمه عێراق پێویستی به یارمه‌تيی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، چونكه پرسی داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریزم له عێراق پرسێكی زۆر جددییه و پێمان وایه ئه‌م ئامانجه به‌بێ یارمه‌تیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌دی نایه‌ت و پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا بمێننه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای ده‌كات ده‌ست به دانوستانێك بكرێته‌وه، پێموایه ئه‌وه زۆر ئاسایییه جارێكی دیكه‌ی دانیشتن ئه‌نجام بدرێت و شێوه‌ی كاركردنی زیاتر له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا ڕێكبخرێته‌وه، به‌ڵام پرسی پره‌نسيپى مانه‌وه‌یان، پێموایه مانه‌وه‌یان پێویسته.
پرسی سووریا پرسێكی زۆر ئاڵۆزه و ئه‌وه‌ی له سووریا ڕووده‌دات له ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی چه‌ند ساڵه‌یه كه به هه‌ڵه هاتووه. كاتێك ڕووداوه‌كانی سووریا ده‌ستیان پێكرد دوو به‌ره هه‌بوو، به‌ره‌یه‌كیان زۆر ڕوون بوو كه یارمه‌تيی به‌شار ئه‌سه‌دیان ده‌دا و له ڕووسیا و ئێران پێكهاتبوو و به جددی یارمه‌تيی سووریا ده‌ده‌ن، به‌ره‌یه‌كی دیكه هه‌بوو ئه‌وانیش وڵاتانی ئه‌ورووپی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش كه نه ستراتیژ نه ڕوانگه‌يان هه‌بوو، ڕۆژێك هێڵی سوور و ڕۆژێك هێڵی شین بوو، واته كه‌س تێنه‌ده‌گه‌یشت كه چى ده‌كرێت، بۆيه تا ئێستاش كێشه‌ی سووریا هه‌روا به‌رده‌وامه، هیچ ڕوونییه‌ك نییه ئاخۆ به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی سووریادا بكرێت، بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیی برایانمان كوردانی سووریا ده‌ده‌ين تا به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له چوارچێوه‌ی جوگرافیای سووریادا بگه‌ن.
به‌ڕێزيان له وه‌ڵامى پرسيارێكدا ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق گوتى: پێموایه كێشه‌ی گه‌وره له عێراق ئه‌وه‌یه كه “وه‌لاء” وابه‌سته‌يى بۆ وڵاتێك نييه پێی بگوترێت عێراق، ده‌بینین له عێراقدا سوننه، شیعه، توركمان و كرستیان هه‌ن، خۆ سویسراش به هه‌مان شێوه‌یه، واته ئه‌مانه سویسرین، به‌ڵام له‌لایه‌ك خه‌ڵكانێك به ئه‌ڵمانی و خه‌كانێكی دیكه به فه‌ره‌نسی و زمانى ديكه قسه ده‌كه‌ن، كه‌چى هه‌موویان وابه‌سته‌ى وڵاتێكن كه تيایدا ده‌ژین. پێموایه پرسه‌كه ئه‌وه‌يه كه وابه‌سته‌يى نییه، ئێمه ده‌بێت واقعی بیر بكه‌ینه‌وه، ده‌بێت فۆرمۆلێك بۆ ئه‌و وڵاته بدۆزینه‌وه و بزانين چۆن هه‌موومان بپێكه‌وه بتوانین له وڵاتێكدا بژین كه پێی بگوترێت عێراق. ده‌بێت عێراق بنه‌ماى كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موولایه‌كمان بێت، ئێمه كۆمه‌ڵگه‌ی زۆر جیاوازین، به‌ڵام پێموایه جوانیی عێراق له‌وه‌دایه كه كوردمان هه‌یه، عه‌ره‌بمان هه‌یه، مه‌سیحیمان هه‌یه، توركمان، ئێزدی و سائیبه‌مان و ..هتد، هه‌موو ئه‌وانه‌مان هه‌يه. ده‌بێت ئیمه هه‌موومان بۆ خۆمان شتێك بدۆزینه‌وه كه بتوانین له‌سه‌ری ڕێككه‌وین، پێموایه ئه‌و شته ده‌بێت عێراق بێت.
وه‌كوو كورد ده‌مانه‌وێت كێشه‌كانی خۆمان له چوارچێوه‌ی عێراقدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له به‌غدا به چاوێكی دیكه سه‌یری ئه‌م پێكهاتانه بكرێت، بێگومان كێشه دروست ده‌بێت، كێشه له عێراق له‌سه‌ر چی دروست بووه؟ ساڵی 2012 و 2013 ئه‌وه‌ی كه له فه‌للووجه ڕوویدا و خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد، ئه‌وان ته‌نيا داوای هه‌ندێك خزمه‌تگوزارییان ده‌كرد، به‌ڵام چونكه پشتگوێ خرا، له ئه‌نجامدا بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی داعش دروست ببێت. ئه‌م پێكهاتانه ده‌بێت خۆیان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا ببينن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موومان بتوانین له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وین، له‌سه‌ر عێراق ڕێككه‌وین. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌يش كه خاتوو جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق باسی كرد، ده‌مه‌وێ بڵێم: بۆچوونی ئێمه ئێستاش وایه كه عێراق پێویستی به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو عێراق، به‌ڵام له كۆتاييدا ئێمه به‌شێكین له عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ