پێنتاگۆن: هێرشەکانی سەر هێزەکانمان بە سپۆنسەری ئێرانە

22-12-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێنتاگۆن رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان رازی بوون ببنە ئەندام لەنێو ئەو هاوپەیمانێتیەی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریای سوور و بەرپەرچدانەوەی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگاکانەکانی ئەو ناوچەیە. دەشڵێت، "ئەو هێزانە لەلایەن ئێرانەوە مەشقیان پێدەکرێت و پرچەک دەکرێن." 
 
رۆژی پێنجشەممە، 22ـی کانوونی یەکەمی 2023، پاتریک رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا، دەربارەی هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق و سووریا بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، رایگەیاند "ئێمە دەزانین ئەو گرووپانەی نزیک لە ئێران، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە مەشقیان پێدەکرێت و پڕچەک دەکرێن. هەر بۆیە ئەوانە گرووپی نزیک لە ئێرانن، کاتێک باس لە سپۆنسەرکردنی ئەو هێرشانە دەکرێن، هەموو رێگەکان دەچنەوە سەر ئێران."
 
بە گوێرەی پێنتاگۆن لە 17ـی تشرینی یەکەمی 2023ـوە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، 102 جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و بەهۆی ئەو هێرشانەوە، 66 سەربازیان بریندار بوون، بەڵام سەرجەمیان برینەکانیان سووک بوون و ئێستا گەڕاونەتەوە سەر ئەرکە سەربازییەکانی خۆیان. 
 
لەلایەکی دیکەوە، گوتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەکرد زیاتر لە 20 وڵات رازی بوون بێنە نێو هاوپەیمانێتییە نوێیەکەی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریای سوور و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی حووسییەکان لەو ناوچەیە. 
 
هەروەها رایدەر دەڵێت، "حووسییەکان هێرش دەکەنە سەر خۆشگوزەرانی ئابووریی تەواوی وڵاتانی جیهان. ئەو هاوپەیمانێتییەش چاودێری دۆخی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن دەکات و ئەگەریش پێویست بوو هاوکاری بۆ ئەو کەشتییە بازرگانانە دابین دەکات کە ئەو رێڕەوە نێودەوڵەتییە بەکاردەهێنن."
 
پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە دەریاییە، لەکاتێکدایە، پێنتاگۆن رایگەیاندووە لە 19ـی تشرینی دووەمەوە، حوسییەکان لانیکەم 100 مووشەک و درۆنیان ئاراستەی 10 کەشتیی بازرگانی و بارهەڵگری زیاتر لە 35 وڵات لە دەریای سوور کردووە.
 
پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی حووسییەکان لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، 20ـی کانوونی یەکەمی 2023. عەبدولمەلیک حووسی، رێبەری باڵای حووسییەکان، دووبارە هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد بەوەی هەر هێرشێک بکەنە سەریان بە تووندی وەڵامیان دەدەنەوە و گوتیشی، "ئەگەر ئەمریکییەکان بیانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن و زیاتر بێنە نێو شەڕەوە یان گێلانە وڵاتەکەمان بکەنە ئامانج و شەڕ لەدژی وڵاتەکەمان بەرپا بکەن، ئەوا ئێمە کەشتییە جەنگییەکانیان، بەرژوەندییەکانیان و کەشتییەکانیان دەکەینە ئامانجی مووشەک و درۆن و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا