میدیای ئیسرائیل: بایدن وەڵامی پەیوەندییەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناداتەوە

22-12-2021
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن ئیسرائیل ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی میدیایی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، سەرۆکی ئەمریکا نزیکەی 3 هەفتەیە وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی نەداوەتەوە.
 
کەناڵی 13ی ئیسرائیل کە بە " نزیک" لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی وڵات ناسراوە ئاشکرایکردووە، بایدن هیچ ئامادەیی تێیدا نییە لەبارەی ئێران لەگەڵ نافتالی بینێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسە بکات.
 
کەناڵەکە هەروەها ئاشکرایکردووە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەهەوڵدایە بۆ رێکخستنی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆشکی سپی ئامادە نەبووە وەڵامی داواکەی ئیسرائیل بداتەوە.
 
لەماوەی رابردوودا ناکۆکی و جیاوازی بیروبۆچوونەکان لەنێوان واشنتن و تەلئەڤیڤ لەبارەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ئێران قووڵتربوون، لەکاتێكدا واشنتن پشتگیریی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 دەکات، ئیسرائیل دەیەوێت کۆدەنگیی نێودەوڵەتیی کۆبکاتەوە بۆ ناچارکردنی ئێران تاوەکو واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بهێنێت.
 
رۆژی سێشەممە، 21-12-2021، جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا سەردانی تەلئەڤیڤی کرد و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی سویسرا.

پەرلەمانی سویسرا جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی بەفەرمی ناساند

رۆژی سێشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، پەرلەمانی سویسرا بە 105 دەنگ بەرامبەر بە 61 دەنگی دانی بە کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان نا، هەروەها 27 ئەندام پەرلەمانیش بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد.