لە چیللـی "سپایدەرمان" دووکەڵکێشی ماڵان پاکدەکاتەوە

22-11-2017
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
 سپایدەرمانەکەی چیللی لەپاڵ کارەکەیدا ئامۆژگاریش پێشکەشی منداڵان دەکات
سپایدەرمانەکەی چیللی لەپاڵ کارەکەیدا ئامۆژگاریش پێشکەشی منداڵان دەکات
نیشانەکردن سپایدەرمان
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە شاری ئۆزۆرنۆ لە وڵاتی چیللی، سپایدەرمان چیدی ئەو کاراکتەرە نییە لەبەرامبەر بەرهەمە سینەماییەکانی، ملیۆنان دۆلار بەدەستبێنێت، بەڵکو پیاوێکی دەستکورت و هەژارە، بەڵام سەرنجی گەلێکی بۆخۆی راکێشاوە.

رۆلنالدۆ گۆنزالێز، رۆژانە بە جلی سپایدەرمانەوە دەچێتە سەر سەقفی ماڵان و، لەبەرامبەر بڕە پارەیەک، دووکەڵکێشیان بۆ پاکدەکاتەوە، لەهەمان کاتدا دیمەنێکی دڵخۆشکەریش دەدات بە منداڵانی گەڕەکەکەی.

رۆلاندۆ گۆنزالێز، لەبارەی چۆنییەتی دەستکردن بەم کارەی دەڵێ "رۆژێک لەبەرامبەر بڕە پارەیەک، دووکەڵکێشێکم پاکدەکردەوە، لەکاتی پاککردنەوەیدا چەند منداڵێک لەخوارەوە وەستان، منیش بای بایم لێکردن، ئەوانیش دەستیان بۆ بەرزکردمەوە، بەڵام بێزاریان پێوەدیاربوو".

ئەو پیاوە چیللییە هەروەها دەڵێ بۆ ئەوەی بێزاری منداڵەکان بڕەوێنێتەوە، بە سەماکردن سڵاوی لێکردوون "کە بەوشێوەیە سڵاوم کرد، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە وەڵامیان دایەوە. دواتر گوتم جلێکی سپایدەرمانم هەیە، خۆشم حەز بە سپایدەرمان دەکەم، بۆیە بڕیارمدا لەمەودوا بەم جلەوە دووکەڵکێشی ماڵان پاکبکەمەوە".

لەوەتەی گۆنزالێز جلی سپایدەرمان بۆ سەر کارەکەی دەپۆشێت، بازاڕی گەرمتر بووە. سپایدەرمان کاراکتەرێکی خەیاڵی فیلم و رۆمانەکانە، مێژووەکەی بۆ ساڵی 1962 دەگەڕێتەوە، یەکێک لەو ئەکتەرانەی رۆڵی سپایدەرمان دەگێڕێت، تۆبی ماگوێرە، کە سامانەکەی 75 ملیۆن دۆلارە، بەڵام ئەو سپایدەرمانەی لە چیللی دووکەڵکێشەکان پاکدەکاتەوە، رۆژانە چەند دۆلارێک وەردەگرێت، لە پاڵ کارەکەشی ئامۆژگاری منداڵان دەکات خۆیان لە ئاگر و دووکەڵ بپارێزن.

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە