بەهێزترین تەقینەوەی گەردوونی روویدا

22-11-2013
بنار سالم
نیشانەکردن تەقینەوەی گەردوون تیشکی گاما
A+ A-
روودداو - cihan

زاناکان دەڵێن، تەقینەوەیەکی زۆر بەهێزی تیشک لە گەردوون بینراوە، کە بەو تیشکە دەڵێن تیشکی گاما و ئەگەر تەقینەوەكە لە نزیک هەسارەی زەوی روویدابوایە، ئەوا بە تەواوی کۆتایی پێدەهێنا.

هۆکاری رووداوە گەردوونییەکە، تەقینەوەی ناوەکیی نێو ئەستێرەیەکی مردوو بووە، کە تاوەکو ئێستا هیچ ئەستێرەیەک بەو هەموو تیشك و وزە ناوەکییە لەگەردوون نەبینراوە.

ئەستێرەكە ناوی  GRB 130427A یەو  بە "قیامەتی گەردوونیی" ناسراوە،  3,6 میلیار ساڵی رووناکی لەزەوییەوە دوورە کە (ساڵێکی رووناکی = 10 تریلیۆن کیلۆمەتر)،  تەقینەوەكە بۆیەكەمجار لە 27 نیسان هەستیپێکراوە.

ئاژانسی ناسا لەرێگەی تەلیسکۆبە زەمینیی و ئاسمانییەکان رووداوە گەردونییەكەی دەستنیشان كردووە و بۆ روونکرنەوەی چۆنیەتی روودانیشی، ئەنیمەیشنێکی ئامادەکردووە.


GRB 130427A  ، کە هێزی تەقینەوەکەی بە زیاتر لە 97 ملیار ڤۆڵتی ئەلیکترۆن دیاریکراوە، وەک تەقینەوەی تیشیکی گاما دانراوە، بە مانایەکی دیکە وزەی رووناکی 35 ملیار جار لە وزەی پێناسکراو زیاترە.

پاوڵ هێرتز، یەکێکە لە زاناکانی ئاژانسی ناسا لە واشنتۆن و باس لەوە دەكات شتێکی لەمجۆرە لەسەد ساڵدا جارێک یاخود دووجار روودەدات. دەشڵێت "ئێمە زۆر بە بەختین لەبەر ئەوەی تەلیسکۆبێکی وا هەستیارمان هەیە کە دەتوانێ رووداوی وردی وا لە بۆشایی ئاسمان دەستنیشان بکات".

تەقینەوەی تیشکی گاما، گەورەترین تەقینەوەی گەردوونییە، کە دوای تەواوبوونی وزەی ناڤۆکی سووتێنەری ئەستێرەکە دەبێتە کونێکی رەش لە کۆمەڵە ئەستێرە هەرە دوورەکان کاتێک تەقینەوەیەکی لەمشێوەیە روودەدات، وزەی زۆری ئەم تەقینەوەیە بەهۆی تیشکی گاماوە بڵاودەبێتەوە.

تەقینەوەی لەم جۆرەی گاما دوای یەکگرتنەوەی ئەستێرەکانی نیترۆن دەردەکەوێت، ئەو لێکۆڵینەوانەی سەبارەت بە "GRB 130427A "  ئەنجامدراون لە گۆڤارەکانی ı Science Express و  Astrophysical Journal Letters بڵاوکراونەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە