ئەمریکا دەڵێت، ئێران درۆنی داوەتە رووسیا و تاران و مۆسکۆ رەتی دەکەنەوە

22-10-2022
دووکەڵی و وێرانکاریی ‌هێرشێکی دیکەی درۆنە بۆ سەر شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا
دووکەڵی و وێرانکاریی ‌هێرشێکی دیکەی درۆنە بۆ سەر شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە 20ی تشرینی یەکەم، یەكێتیی ئەوروپا و بەریتانیا چەند سزایەکیان بەسەر بەرپرسانی باڵا و دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاند، ئەویش بە تۆمەتی ئەوەی رۆڵیان هەبووە لە دابینکردنی درۆنی ئێرانی بۆ سوپای رووسیا. 
 
سزاکان بەسەر سێ بەرپرسی باڵای ئێرانیدا سەپێندران کە ئەوانیش: محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، سەید حوجەتوڵڵا قورەیشی، بەرپرسی لۆجیستی لە وەزارەتی بەرگریی ئێران و سەعید ئاغاجانی، فەرماندەی یەکەی درۆن لە سوپای پاسداراندا. لەگەڵ سەپاندنی سزا بەسەر یەک دامەزراوەدا کە ئەویش سەنتەری پیشەسازیی ئاسمانی شاهید کە ئەو کۆمپانیا ئێرانییە درۆنی شاهید- 136 دروست دەکات.
 
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "ئێمە دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە سەربازانی رووسی لە کریمیا، درۆنی ئێرانیان بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا و لەنێویشیان هێرشەکانی چەند رۆژی رابردووی سەر شاری کێیڤ. بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی ئێمە. ئەفسەرانی سەربازی ئێرانی لە کریمیا بوون و هاوکاریی رووسیایان لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کردووە. رووسیا زیاتر لە دەرزەنێک درۆنی بەدەستگەیشتووە و پێشدەچێت درۆنی دیکەشی لە ئایندەدا بەدەست بگات".
 
لەگەڵ سووربوونی وڵاتانی رۆژئاوا بەوەی بەڵگەیان هەیە ئێران درۆنی بۆ سوپای رووسیا دابین کردووە، بەڵام مۆسکۆ و تاران ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە.
 
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت، "هەموو ئەو شتانەی باس دەکرێن لەبارەی ئێرانەوە، دەکەوێتە چوارچێوەی یەک ئامانجەوە، ئەویش گوشار دروستکردنە بۆ سەر ئەو وڵاتە. واشنتن، وڵاتانی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا کۆدەکاتەوە بۆ پشتگیریکردن لە هەڵوێستەکەی".
 
بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئێستا رووسیا درۆنی شاهید – 136 لە هێرشەکانی بۆ سەر شارەکانی ئۆکراینا بەکاردێنێت، کە توانای پێکانی ئامانجەکانی بە دووریی 2,500 کیلۆمەتر هەیە.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.