وەزیری ئاشتەوایی سوودانی باشوور بۆ رووداو: دەکرێت چارەسەر بۆ چارەنووسی کورد هەبێت

22-09-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
ستێفان پار کۆل، وەزیری ئاشتەوایی سوودانی باشوور لە نیویۆرک قسە بۆ رووداو دەکات.
ستێفان پار کۆل، وەزیری ئاشتەوایی سوودانی باشوور لە نیویۆرک قسە بۆ رووداو دەکات.
نیشانەکردن نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری ئاشتەوایی سوودانی باشوور بە رووداو دەڵێت، هیواخوازە "هەڵوەستە لەسەر چارەنووسی کورد بکرێت"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "دەکرێت چارەسەر بۆ چارەنووسی کورد هەبێت".
 
رۆژی پێنجشەممە، 21-9-2023 لە سێیەم رۆژی گفتوگۆی باڵای کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ستێفان پار کۆل، وەزیری ئاشتەوایی سوودانی باشوور بە سینان تونجدەمیر، پەیامنێری رووداوی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوت، "چارەنووسی گەلی کورد لە عێراق، ئێران، سووریا و هەموو وڵاتانی ناوچەکە، بە بڕوای من، دەبێت هەڵوەستەی لەسەر بکرێت. دەکرێت چارەسەر هەبێت بۆ چارەنووسی."
 
لەبارەی 78ـەمین گەڕی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزیرە سوودانییە باشوورییەکە گوتی، "هیوادارین باشترین ئەنجامی هەبێت و ببێتە هۆی باشبوونی ژیانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان لە رووی ئاشتی، چارەسەرکردنی ململانێ، چارەسەری قەیرانە مرۆییەکان و کارەساتەکانی وەک ئەوانەی لە مەغریب و لیبیا بینیمان. هەروەها هیوادارین جەنگی ئۆکراینا کۆتایی بێت و ئاشتی ناوچەی ئۆراسیا بگرێتەوە." 
 
وەزیری ئاشتەوایی سوودانی باشوور تیشکی خستەسەر ژمارەیەک ململانێی ناوچەکە، لەوانەش لە بارەی پرسی سووریاوە گوتی، "ئەوە یەکێکە لەو پرسە هەنووکیانەی کە پێویستی بە گفتوگۆیە لەم گەڕی 78ـەمینەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، چونکە قەیران لە هەر وڵاتێکدا بێت، بە تایبەتی لە ناوچەیەکی وەک رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، وەک تووندوتیژیی بەردەوام لە فەلەستین و ئیسرائیل هەمووی پێویستی بەوەیە کە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەرەکانی بخرێنەڕوو."
 
نزیکەی 150 سەرکردەی وڵاتان لە نیویۆرکن بۆ ئەوەی گوتاری خۆیان لە بارەی نوێترین ئاڵنگارییەکانی بەردەم جیهان پێشكێش بکەن. 
 
دروشمی لووتکەی ئەمساڵی کۆبوونەوەکە بریتییە لە "دروستکردنەوەی متمانە و وەگەڕخستنەوەی یەکڕیزیی جیهانی؛ خێراکردنی هەنگاوەکانی کارنامەی 2030 و ئامانجەکانی گەشەپێدانی شیاوی بەردەوامبوون بەرەو ئاشتی، خۆشگوزەرانی، بەرەوپێشچوون و توانای بەردەوامبوون بۆ هەمووان."
 
دەقی هەڤپەیڤینەکەی رووداو لەگەڵ ستێفان پار کۆل، وەزیری ئاشتەوایی سوودانی باشوور:
 
رووداو: گەڕی 78ـەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێکردووە. ئەزموونی ئێوە لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەمساڵ چۆن بوو؟
 
ستێفان پار کۆل: "ئەزموونێکی باشە. هەمان ئەو ئاڵنگاریانەی کە سەرکردەکانی جیهان هەمیشە قسەیان لەبارە کردووە، لێرە جارێکی دیکە خراونەتەڕوو و چەند پێشنیازێک کراون. هیوادارین باشترین ئەنجامی هەبێت و ببێتە هۆی باشبوونی ژیانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان لە رووی ئاشتی، چارەسەرکردنی ململانێ، چارەسەری قەیرانە مرۆییەکان و کارەساتەکانی وەک ئەوانەی لە مەغریب و لیبیا بینیمان. هەروەها هیوادارین جەنگی ئۆکراینا کۆتایی بێت و ئاشتی ناوچەی ئۆراسیا بگرێتەوە." 
 
رووداو: ئێوە باستان لە لیبیا و جەنگی ئۆکراینا کرد، چی لە بارەی شەڕی سووریاوە دەڵێن؟
 
ستێفان پار کۆل: هیچ شتێکم نەبینیوە لەو بارەیەوە خرابێتەڕوو، بەڵام ئەوە یەکێکە لەو پرسە هەنووکیانەی کە پێویستی بە گفتوگۆیە لەم گەڕی 78ـەمینەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، چونکە قەیران لە هەر وڵاتێکدا بێت، بە تایبەتی لە ناوچەیەکی وەک رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، وەک تووندوتیژیی بەردەوام لە فەلەستین و ئیسرائیل، هەمووی پێویستی بەوەیە کە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەرەکانی بخرێنەڕوو. 
 
رووداو: چی لە بارەی کوردەکانی سووریاوە دەڵێن. ئەوان داعشیان تێکشکاند، بەڵام تاوەکو ئێستا لە ژێر هێرشدان و زۆر شت لەوێ روودەدات. ئایا دەتەوێت هیچ لە بارەی کوردی ئەوێوە بڵێیت؟
 
ستێفان پار کۆل: چارەنووسی گەلی کورد لە عێراق، ئێران، سووریا و هەموو وڵاتانی ناوچەکە، بە بڕوای من، دەبێت هەڵوەستەی لەسەر بکرێت؛ دەکرێت چارەسەر هەبێت بۆ چارەنووسی.
 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و مارک رووتە، سکرتێری ناتۆ

ترەمپ و سکرتێری ناتۆ لەبارەی "دۆخی ئاسایشی جیهان" کۆدەبنەوە

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ لە کۆشکەکەی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا کۆبوونەوە و پرسی هەڕەشەکانیان بۆ سەر ئاسایشی جیهان تاوتوێ کرد