تورکیا نیگه‌رانه‌ له‌ هەوڵی ئەنجامدانی گشتپرسی لە چەند هەرێمێکی ئۆكراینا

22-09-2022
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو - هەولێر 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نیگەرانیی ئەنقەرەی رایگه‌یاند لەبارەی هەوڵەکانی رووسیا بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە چەند هەرێمێکی ئۆکراینا کە لەژێر کۆنترۆڵی رووسیادایە و گشتپرسییەکەی بە "تاکلایەنە" ناوبرد. 
 
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیێندراوێکی لەبارەی هەوڵی رووسیا بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە ناوچە ئۆکراینییەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و رایگەیاند و گوتی: "لەبارەی هەوڵەکانی ئەنجامدانی گشتپرسیی تاكلایه‌نه‌ لە هەندێک ناوچەی ئۆکراینا كه‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی رووسیادایه‌، هەست بە نیگەرانی دەکەین. ئه‌م جۆرە دۆخە سەپێنراوە ناشەرعییانە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدا نانرێت. بەپێچەوانەوە هەوڵەکانی بووژانەوەی پرۆسەی دیپلۆماسی سەخت دەکات و رێگە بۆ قووڵبوونەوەی ناسەقامگیرییەکان خۆش دەکات".
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە "لەوەتەی کریمیا لە ساڵی 2014ـەوە بە نایاسایی لکێنراوە بە رووسیاوە، نیگەرانی و ناڕەزایەتیمان دەربڕیوە و هەڵوێستمان نەرێنی بووە. ئەمڕۆش پاڵپشتیی تورکیا بۆ یەکپارچەیی خاک، سەربەخۆیی و سەروەریی ئۆکراینا دووپاتدەکەینەوە. تورکیا لەسەر بنەمای ئەو ئامانجە لە رێگەی دانوستاندنی ئاشتییانەوە ئامادەیە هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی جەنگی بەردەوامی نێوان رووسیا-ئۆکراینا پێشکێش بکات". 
 
رۆژی 20ی ئەیلوولی 2022، ئەنجوومەنی گەلی ئیدارەی دۆنێتسک و لوهانسک لە دۆنباس راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە 23ی ئەیلوولەوە تاوەکو 27ی ئەیلوول، لە هەردوو ناوچەکە بۆ چوونەپاڵ رووسیای فیدراڵ گشتپرسی دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.