پزیشکانی ددان لەسەر شەقامەکانی پاکستان ددان دەردەهێنن و پڕیشی دەکەنەوە

22-08-2021
کۆسار عوسمان @KassoOsman
هاووڵاتییەکی پاکستانی لای پزیشکێکی سەر شەقام ددانی چاک دەکات. وێنە: AA
هاووڵاتییەکی پاکستانی لای پزیشکێکی سەر شەقام ددانی چاک دەکات. وێنە: AA
نیشانەکردن پاکستان پزیشکانی ددان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە وڵاتی پاکستان بەهۆی گرانیی نرخی چارەسەر لە نەخۆشخانەکان، بازاڕی پزیشکانی ددان لەسەر شەقام گەرمتر بووە.
 
لە شاری راوڵپیندی کە 20 کیلۆمەتر لە ئیسلامئابادی پایتەخت دوورە، لەسەر شەقامەکاندا پزیشکانی ددان هاوشێوەی تەسبیح فرۆشان بێ هیچ رێنوێنییەکی تەندروستی کاری خۆیان دەکەن. لەنێو دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کەشێکی پڕ لە مێش و مەگەز، بێ دەستکێش، ددان دەردەهێنن و پڕی دەکەنەوە و چەندین جۆر نەشتەرگەریی بچووک هەر لەسەر شەقامەکان دەکەن.
 
ئافتان خانی پزیشک پێیوایە مێش و مەگەز کێشە نییە؛ خۆی بە فریادڕەسی هەژاران دادەنێت و دەڵێت، بە کەمتر لە دوو دۆلار نەخۆش چارەسەر دەکات، لە کاتێکدا ئەو نرخە لە نەخۆشخانەدا نزیکەی 30 دۆلارە.
 
ئافتان خان، پزیشکی ددانی سەر شەقام دەڵێت، "ماوەی 26 ساڵە پزیشکی ددانی سەر شەقامم. چارەسەرکردن بەپێی حاڵەت لە 300 بۆ 500 روپیەی پاکستانی دەگۆڕێت. رۆژانە لەم شەقامە بە تێکڕا 7-8 نەخۆش چارەسەر دەکەم و نزیکەی 1200-1500 روپیەم دەستدەکەوێت".
 
بەشێک لە پزیشکانی دەرمانی خاوەن بڕوانامە لە نەخۆشخانەکانی پاکستان دەڵێن، ئەوەی لەو شەقامانە دەکرێت زۆر نازانستییانەیە، بەڵام زۆربەی ئەو نەخۆشانەش کە لە شەقام چارەسەری ددانیان دەکەن، قسەیەکی دیکەیان هەیە و باس لە گرانیی نرخی نەخۆشخانە دەکەن.
 
سادق حوسەین، هاووڵاتیی پاکستانی دەڵێت، "پێشتر چەند جارێک سەردانی پزیشکی لادێکەی خۆمانم کرد و چارەسەری کردم، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە هاتمە ئێرە. پزیشک و نەخۆشخانە زۆرن، بەڵام نرخیان زۆر گرانە و ئێرە چەند هێندی ئەوان هەرزانە. من پارەم نییە، بۆیە هاتوومەتە ئێرە".
 
بەپێی راپۆرتی ساڵی 2020ی بانکی جیهانی، 24.3%ی دانیشتووانی پاکستان هەژارن. ئەم دۆخە وایکردووە پزیشکانی ددانی سەر شەقام بازاڕیان گەرمتر بێت و حکومەتیش نەتوانێت هەموو رێکارێکیان بەرامبەر بگرێتەبەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.