بزووتنەوەی تاڵیبان: ئەو ڤیزایەی لە ئێران دەدرێت، کاری پێناکرێت

22-08-2021
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەفغانستان ئێران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بزووتنەوەی تاڵیبان بە نووسراوێک خەڵکی ئێران ئاگادار دەکاتەوە کە تەنیا لە خاڵی سنووریی ئیسلام قەلقە دەتوانن ڤیزا وەربگرن.
 
نووسراوەکە مۆری "ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان"ی لەسەرە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو هاووڵاتییانەی ئێران کە سەردانی ئەفغانستان دەکەن و پێویستیان بە ڤیزای ئەو وڵاتەیە، دەبێت لە 22-08-2021ـەوە ڤیزا لە دەروازەی سنووریی "ئیسلام قەلعە" وەربگرن و چیدیکە کار بەو ڤیزایانە ناکرێت کە لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەدرێت.
 
ئیسلام قەلعە شارۆچکەیەکی سنوورییە لە ویلایەتی هیراتی رۆژئاوای ئەفغانستان و دەکەوێتە سەر سنووری ئێران و ئەفغانستان. 
 
ئەو دوو وڵاتە سنوورێکی 950 کیلۆمەتری لەنێوانیاندایە و سێ خاڵی سنووریش دەکەونە ئەو سنوورە، بەڵام ئیسلام قەلعە سەرەکیترینیانە.
 
ئێران بە گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی ئەفغانستانیش دادەنرێت؛ بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، قەبارەی بازرگانیی ئەو دوو وڵاتە لە ساڵانی 2017 و 2018دا دوو ملیار دۆلار بووە.
 
شەڕ و دۆخی خراپی ئابووریی ئەفغانستانیش وایکردووە، لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا خەڵکێکی زۆر لە ئەفغانستانەوە بچنە ئێران. بە گوێرەی میدیای ئێران، زیاد لە سێ ملیۆن هاووڵاتیی ئەفغانستان لەو وڵاتە دەژین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 لویز جیلبێرتۆ موریلۆ، وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا.

وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا بۆ رووداو: نەتەنیاهوو یاسا جێبەجێ ناکات

رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، لویز جیلبێرتۆ موریلۆ، وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا بە دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک و رووماڵی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی راگەیاند، ئەوان نابینن نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکە ئاشتی بگەڕێننەوە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.