لە بەلجیکا بە ژیریی دەستکرد کار بۆ بێکاران دەدۆزرێتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

لوکاس گەنجێکی بەرازیلە و لە بەلجیکا دەژی؛ نزیکەی ساڵێکە لەو وڵاتەیە و بێکارە، چونکە بەهۆی نەزانینی زمانی وڵاتەکە ناتوانێت بە باشی بەدوای کارێکدا بگەڕێت، سەردانی ئاژانسێکی کردووە و بە ژیریی دەستکرد کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکەن.
 
سندی دیدرۆگ، راوێژکار دەڵێت، "پێویستە فۆرمێک پڕبکەنەوە، ناوی خۆیان و رۆژی لەدایکبوونیان بنووسن؛ پاشان هەموو ئەو کارانەی کردوویانن بیانڵێن."
 
لوکاس، بە پورتوگالی زانیارییە کەسییەکانی و ئەزموونی کارکردنی بە وێبسایتێک دەڵێت، کە بە ژیریی دەستکردەوە بەستراوەتەوە؛ ژیریی دەستکردیش زانیارییەکانی دەکاتە فەرەنسی و سیڤییەکی بۆ دروست دەکات.
 
لوکاس، هاووڵاتی دەڵێت، "بۆ من ئەمە زۆر ناوازەیە کە دەتوانم زمانی دایکم بۆ باسکردنی ئەزموونی کارکردنم بەکاربهێنم و هەموو زانیارییەکانیش بە فەرەنسی بنووسرێن."
 
ژیریی دەستکردەکە دەتوانێت وەرگێڕان بۆ 35 زمان بکات؛ وێبسایتەکەش بێ بەرامبەرە.
 
بەگوێرەی ئاژانسەکانی دۆزینەوەی کار لە بەلجیکا، پێدەچێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ 8000 کەس بۆ دۆزینەوەی کار سوود لە وێبسایتەکە وەربگرن.