رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی دوورگەی کاپری لە ئیتاڵیا رایدەگەیێنن، بەهۆی بێئاوییەوە رێگە نادەن گەشتیاران و ئەو کەسانەی خەڵکی دوورگەکە نین، سەردانی دوورگەکە بکەن.
رۆژی شەممە، 22ـی حوزەیرانی 2024، پاوڵۆ فالکۆ، سەرۆکشارەوانیی دوورگەی کاپری رایگەیاند، فەرمانیکردووە کە تاوەکو کاتێکی نادیار هەموو ئەوانەی خەڵکی دوورگەکە نین، یان گەشتیارن رێگەیان پێنەدرێت سەردانی دوورگەکە بکەن.
بەرپرسانی دوورگەکە دەڵێن، بێئاوی دوورگەکە بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکییەوە دروست بووە.
بەهۆی بڕیارەکەی بەرپرسانی دوورگەکە، هەموو ئەو بەلەمانەی گەشتیارانیان بۆ دوورگەکە دەگواستەوە، داوایان لێکراوە بگەڕێنەوە بەندەرەکانیان.
تاوەکو ئاوی پێویست دەگەیێندرێتە دوورگەکە، بەرپرسان بۆ دابینکردنی ئاو پشت بە کۆگەکانی هەڵگرتنی ئاو دەبەستن.
کاپری 13 هەزار کەسی تێدا دەژیت و کەوتووەتە کەنداوی ناپۆلی، لە دوو مانگی رابردوودا زۆرترین ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئیتاڵیایان کردوە، چوونەتە دوورگەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ