بەهۆی خراپیی دۆخی ئابوورییەوە حەوت رۆژە لە ئیکوادۆر خۆپێشاندانە

 
رووداو دیجیتاڵ

کیوتۆ، پایتەختی ئێکوادۆری ئەمریکای باشوور لە بارودۆخێکی ئابووریی خراپدایە؛ بەشێکی بەرچاوی خەڵک خۆپێشاندان دژ بە حکومەت دەکەن، کە بە هۆکاری کێشەکەی دەزانن.
 
حەوت رۆژە لە ئیکوادۆر خۆپێشاندان بەردەوامە. لییۆنیداز ئیزا، سەرۆکی کۆمەڵەی خۆپێشاندەرانی ئیکوادۆر دەڵێت، "ناکرێت قەیرانی ئابووری لەڕێگەی دروستکردنی قەیرانی دیکەوە چارەسەر بکرێت، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی ژیانی خەڵکیان قورستر کردووە."
 
لە 17 ملیۆن دانیشتووانەکانی ئیکوادۆر، نزیکەی حەوت ملیۆنیان تەمەنیان خوار 25 ساڵانە، لەو حەوت ملیۆنە لانیکەم چوار ملیۆنیان بێکارن.
 
وێڵسن، خۆپێشاندەر دەڵێت، "هیوامان بە سبەینێ نییە، بۆیە تێدەکۆشین تاوەکو نانی منداڵەکانمان دابین بکەین، ناشوەستین تاوەکو ئەو دەمەی حکومەت کێشە ئابوورییەکان چارەسەر دەکات."
 
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، قەیرانی ئابووری بەرۆکی زۆرینەی 20 وڵاتەکەی ئەمریکای باشووری گرتووە.
 
شەڕی ئۆکراینا و سزاکانی رۆژئاوا بۆسەر رووسیا، هەڵئاوسانی لێکەوتووەتەوە، بەشێوەیەک سووتەمەنی بە رێژەی 50%ی و خۆراکیش لانیکەم 30%ی هەڵاوسانیان بەخۆوە بینیوە.