لە تایلەند راهێنانی دۆزینەوەی تووشبووانی کۆرۆنا بە سەگ دەکرێت

22-05-2021
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە تایلەند راهێنان بە سەگ دەکرێت بۆ ئەوەی لەرێگەی بۆنی ئارەقەوە تووشبووی کۆرۆنا بناسنەوە.
 
کەیوالی چاتدامرۆنگ، بەرپرسی بەرنامەی پشکنینی سەگ بۆ کۆڤید-19 دەڵێت، "سەگەکان ناتوانن ڤایرۆسی کۆرۆنا بدۆزنەوە، ئەوەی دەیدۆزنەوە پێکهاتە ئۆرگانییەکانە کە خانمان لەکاتی تووشبوون بە کۆرۆنا دەریاندەدەن و وەک ئارەق دەردەکرێت".
 
توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی ڤێتێرنەری چولالۆنگکۆرن ئەنجامدەدرێت و تێیدا ئارەقی سەدان تووشبووی کۆرۆنا بەکارهێندراوە؛
سیچۆ چانگی یەکێكە لەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە ئارەقی جەستەی بۆ توێژینەوەکان داناوە. 
 
بەرپرسی بەرنامەی پشکنینی سەگ بۆ کۆڤید-19 دەڵێت، "سەگەکان توانایەکی لە رادەبەدەریان هەیە و ئێمەش بە تواناکانی بۆنکردنی بەڕاستی سەرسامبووین؛ ئەو دەستبەجێ ئارەقی تووشبووان دەناسێتەوە".
 
گۆڤاری پورینای بەریتانی تایبەت بە زانستی ئاژەڵە ماڵییەکان ئاشکرایکردووە، لە لووتی سەگەکان زیاتر لە 300 ملیۆن خانەی بۆن وەرگر هەن، لەکاتێکدا مرۆڤ تەنیا 6 ملیۆنی هەیە؛ توانای مێشکی سەگ لە شیکردنەوە و ناسینەوەی بۆنیش 40 هێندە لەوەی مرۆڤەکان بەهێزترە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە