لە ژاپۆن بەهۆی یەک خولەک دواکەوتن، شۆفێری شەمەندەفەرێک سزادەدرێت

22-05-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ژاپۆن شۆفێرێکی شەمەندەفەر بەهۆی ئەوەی دەچێتە تەوالێت و شەمەندەفەرەکە خولەکێک دوادەکەوێت، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.


شۆفێری شەمەندەفەرێک لە ژاپۆن دوای ئەوەی پێویستی بەوە دەبێت بەپەلە بچێتە توالێت و شەمەندەفەرەکە بە کارمەندێکی دیکە کە شارەزایی لە لێخوڕینی شەمەندەفەر نەبووە دەسپێرێت، شۆفێرەکە ماوەی سێ خولەکی پێدەچێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی شەمەندەفەرەکە یەک خولەک درەنگتر بگاتە شوێنی مەبەست.

خەڵکی ژاپۆن بەوە ناسراون کە پابەندی کاتن و کاتەکانیان بە رێکوپێکی دابەشدەکەن، رووداوێکی لەو شێوەیە بووەتە هۆی ئەوەی پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ بکرێتەوە و شۆفێری شەمەندەفەرەکە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

شۆفێرەکە دانی بەوەدا ناوە کە ئەو بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە سکی شوێنەکەی بۆ سێ خولەک چۆڵکردووە و شەمەندەفەرەکەی بە کارمەندێکی چاودێریکردنی بلیتەکان سپاردووە بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە توالێت.

شەمەندەفەرەکە سەر بە کۆمپانیای شینکاسنە کە تۆڕێکی شەمەندەفەری ژاپۆنی پێشکەوتووە و خێراییەکی زۆریان هەیە، توانای گواستنەوەی 160 سەرنشینی هەیە و بەخێرایی 150 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەڕوات.

گوتەبێژی کۆمپانیای شینکاسن لەوبارەیەوە دەڵێت، شەمەندەفەرەکانی شینکاسن بە سیستەمی کۆنترۆڵی وردی ناوەندی زانیاری کاردەکەن و بۆیە دەبێت شۆفێر لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە بۆ هەر بارودۆخێکی چاوەڕواننەکراو.

بەپێی رێنوێنییەکان پێویستە شۆفێری شەمەندەفەر لەکاتی بوونی هەر کارێکی بەپەلە و نەخوازراو هاوئاهەنگی لەگەڵ سەنتەری کۆنترۆڵ بکەن بۆ ئەوەی ئەو کارە بە شۆفێرێکی دیکەی شارەزا بسپێرن یان شەمەندەفەرەکە لە نزیکترین بنکە بوەستێنن.

رۆژی پێنچشەممەی رابردوو کۆمپانیاکە لە کۆنگرەکەیەکی رۆژنامەڤانی داوای لێبووردنی لەو کەسانە کرد کە لە شەمەندەفەرەکەدا بوون و دووپاتیان کردەوە کە شۆفێرەکە سزا دەدرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.