بەڤیدیۆ؛ پەرلەمانتارێکی ئیسرائیل "بەزۆر" سێڵفی لەگەڵ ترەمپ دەگرێت

22-05-2017
عەلی زەڵمی
ڤیدیۆی رووداوەکە
ڤیدیۆی رووداوەکە
نیشانەکردن ترەمپ
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

گرتنی وێنەیەکی سێڵفی پەرلەمانتارێکی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بووەتە بابەتێکی گەرمی میدیاکان.

دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بێن گوریون لە شاری تەلئەڤیڤ، لە لایەن سەرۆکی ئیسرائیل و سەرۆکوەزیران و ژمارەیەکی دیکە پەرلەمانتار و کەسایەتی سیاسییەوە پێشوازی لێکرا. 

ئۆرین هازان، یەکێک لە پەرلەمانتارە ئیسرائلییەکان بوو، کە پاش تەوقەکردن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "سەرۆک، دەمەوێت وێنەیەکی سێڵفیت لەگەڵ بگرم" و ترەمپیش بە سەرسامی وەڵامی دایەوە و گوتی "چی؟"

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ویستی رێگا لە پەرلەمانتارەکە بگرێت بۆ ئەوەی سێڵفیەکە نەگرێت، بەڵام هازان مۆبایلەکەی دەرهێنا و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا سێڵفیەکی گرت. 

هازان ماوەی دوو ساڵە پەرلەمانتارە و لە ماوەی ئەم دوو ساڵەشدا بە کارە سەیرەکانی خەڵکێکی زۆری توڕە کردووە و خەڵکێکی دیکەشی سەرسام کردووە. 

هازان بەوە تۆمەتبارە کە سەرپەرشتی کاری ژنانی لەشفرۆشی کردووە و دەرمانی هۆشبەری بۆ گەشتیاران دابینکردووە. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە