نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هاوکاریی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین

22-03-2020
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-
 
 
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختی لەوە کردەوە، بەردەوام دەبن لەو راوێژ و هاوکارییە تەکنیکییانەی پێشکەشی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کردوون.
 
جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، "دەبێت زۆر بە جیددی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕوانرێت و هیچ کاتێک بۆ لەدەستدان نەماوە".
 
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە دا، "منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ وەزارەتی تەندروستی و دەڵێم پابەندی رێنماییەکان بن، لە ماڵەوە بمێننەوە و دەبێت هەموومان پابەندی ئەم رێنماییانەبین".
 
جێنین پلاسخارت باسی لەوەش کرد، "هەفتەی رابردوو سەردانی کوردستانم کرد، لەوێ چاوم کەوت بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و هەروەها وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی دیکەش بۆ قسەکردن لەسەر رێکارەکان و هەنگاوی داهاتوو. بۆیە هەم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و بەرپرسانی هەولێریش کاردەکەین و لەمەش بەردەوامدەبین".
 
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئەو کەسانەوەی پابەندی رێنماییەکان نابن، ئەوەی خستەڕوو، ئێوە خۆتان و خێزانەکانتان دەخەنە مەترسییەوە و بە گشتییش کۆمەڵگە دەخەنە مەترسییەوە.
 
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 54 هاونیشتمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 13 تووشبوو چاک بوونەتەوە و تووشبوویەکیش گیانی لەدەستداوە.
 
ئاماری عێراقیش تاوەکو ئێستا بەم جۆرەیە کە 214 کەس تووشی ڤیرۆسی کۆرۆنا بوون، 52 تووشبوو چاک بوونەتەوە و 17 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
 
 
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە