لە کەتەلۆنیا دانیشتووانی گوندێک خۆیان دەمامک بۆ خۆیان دروست دەکەن

 
 
دانیشتووانی گوندێکی بچووک لە هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆیان دەمامک بۆ خۆیان دروست دەکەن و پێویستیان بەوە نییە دەمامک  بکڕن یان لە دەرەوە بۆ نێو گوندەکەیان هاوردەی بکەن.
 
ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی سێنتمێنات لە هەرێمی کەتەلۆنیا لەڕێگەی مەکینەی دوورمانەوە دەمامک بۆ خۆیان و دانیشتووانی گوندەکەیان دروست دەکەن.
 
مەکینەکانی دوورمان لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە بۆیان دابین کراون، رۆژانە بە سەدان دەمامک دروست دەکەن، ئەوەش بۆ پڕکردنەوەی خواستی خەڵکی گوندەکەیان و هەروەها چارەسەرکردنی قەیرانی دەمامک لە ناوچەکەیان.
 
ڤایرۆسی کۆڤید-19 بۆ یەکەمجار لە مانگی شوبات لە هەرێمی کەتەلۆنیا و ئیسپانیا بڵابووەوە تاوەکو ئێستا 25 هەزار و 496 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و هەزار و 381 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.